PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

نیو سه‌ده‌ خزمه‌ت له‌سه‌ر تارتانه‌كان


15/4/2019 09:23:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



جه‌مال ساڵح مارف  زیاتر ناسراوه‌ به‌ مامۆستا جه‌مالى گۆره‌پان و مه‌یدان ، ئه‌و له‌ ساڵى 1944 له‌ شارۆچكه‌ى  كه‌ناروێ سه‌ر به‌ قه‌زاى شارباژێر له‌ دایكبووه‌ .

له‌ ساڵى 1952 چۆته‌ قوتابخانه‌ى گۆیژه‌ى سه‌ره‌تایى كوڕان له‌ سلێمانى هه‌روه‌ها ناوه‌ندى له‌ سلێمانى ته‌واو كردووه‌، له‌ ساڵى 1965 له‌ په‌یمانگاى ئیداره‌ى به‌غداد وه‌رگیراوه‌ به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌یمانگاى به‌دڵ نه‌بووه‌ ساڵى دواتر چۆته‌ په‌یمانگاى مامۆستایانى وه‌رزشى له‌ به‌غداد كه‌ دوو ساڵ بووه‌ ساڵى 1968 ته‌واوى كردووه‌ .دواتر له‌ شارى سلێمانى له‌ قوتابخانه‌ى سه‌ڵاحه‌دین و پاشان كاوه‌ بووه‌ به‌ مامۆستا ، له‌ ساڵى 1974 چۆته‌ ده‌ره‌وه‌ دواى ساڵێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و داواى گواستنه‌وه‌ى كردووه‌ بۆ قوتابخانه‌ى بێكه‌س تاوه‌كو ساڵى 1979 پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ى سه‌ڵاحه‌دین . پاشان چه‌ندین ساڵ به‌ دیاریكراوى له‌ ساڵى 1992 ده‌چێته‌ قۆتابخانه‌ى خانزاد  2 ساڵ له‌وێ ده‌مێنێته‌وه‌و دواتر ده‌چێته‌ قوتابخانه‌ى ئاسایش تاوه‌كو ژیانى مامۆستاى له‌وێ ده‌مێنێته‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى خانه‌نشین ده‌كرێت ناوى قوتابخانه‌كه‌ش ده‌گۆرێت به‌ بڵێسه‌ .

مامۆستا ساڵى 1971 ده‌چێته‌ ژیانى هاوسه‌رگیرى خاوه‌نى 6 منداڵه‌ سێ كوڕو سێ كچ .
مامۆستا  جه‌مال ساڵى 1974 ده‌چێته‌ تاران بۆ  بینینى خولى ئاسیاى حه‌وته‌م .
ساڵى 1976 چۆته‌ قاهیره‌ بۆ به‌شدارى له‌ خولى مه‌شقپێكردنى گۆره‌پان و مه‌یدان بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ پله‌ى باشه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له‌ ئاستى باڵا .


له‌ ساڵى 1979 ده‌بێته‌ خاوه‌نى بروانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ناوبژیوانى یارییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدان .
ساڵى 1981 له‌ لایه‌ن یه‌كێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى عێراق كاندید ده‌كرێت بۆ به‌شدارى له‌ ناوبژیوانیكردنى یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتى گۆره‌پان مه‌یدانى عه‌ره‌ب له‌ وڵاتى تونس .
خاوه‌نى ناوبژیوانى چه‌ندین پاڵه‌وانێتى گه‌وره‌یه‌ له‌ عێراق و كوردستان و یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانى یه‌كێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى كوردستان .

مامۆستا له‌و قوتابخانه‌ى مامۆستابووه‌ تیپه‌كانى قوتابخانه‌كه‌ى چه‌نده‌ها ئه‌نجامى سه‌ركه‌وتوویان به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 63 پله‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌ .

هاوكات زیاتر له‌ 30 پێزانین و سوپاسنامه‌ى وه‌رگرتووه‌و چه‌ندین خولى راهێنه‌رێتى و ناوبژیوانى كردۆته‌وه‌ .
جه‌مال ساڵحى گۆره‌پان و مه‌یدان كه‌ ساڵێك زیاتره‌ نه‌خۆشى به‌رۆكى گرتووه‌ ، كارى وه‌رزشى به‌ كارێكى په‌روه‌رده‌ى ده‌زانێت هیواخوازه‌ له‌ قوتابخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانى خوێندنه‌وه‌ گرنگى زیاتر به‌ وه‌رزش بدرێت .
ئه‌و ئێسته‌ش بیرى تراكه‌كان ده‌كات وه‌رزش له‌ ناخ و رۆحیا ماوه‌ فرمێسكى یاده‌وه‌رییه‌كانى ده‌رژێت .

ستادیۆم

ڤیدیۆ