PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

هه‌فته‌یه‌كی تری فیفا


19/3/2019 11:08:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ هه‌فته‌یه‌كی نوێی فیفا ده‌ستپێده‌كات و چه‌ندین یاریی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌درێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌هه‌فته‌ی ئاینده‌ خوله‌ ناوخۆییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌وه‌ستن.

له‌ئه‌وروپا جگه‌ له‌ چه‌ندین یاریی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، كاروانی یارییه‌كانی پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌یۆرۆی 2020 ده‌كه‌وێته‌ رێگا.

یۆرۆی 2020
ئه‌م یۆرۆیه‌ جیاواز له‌ سه‌رجه‌م یۆرۆكانی تر به‌سیستمێكی نوێ رێكده‌خرێت، دیارترین گۆڕانكاری ئه‌وه‌یه‌ 24 هه‌ڵبژارده‌ به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن، له‌ 13 شاری وڵاتانی ئه‌وروپاش یارییه‌كانی قۆناغی گروپه‌كان و قۆناغی 16 هه‌ڵبژارده‌و 8 هه‌ڵبژارده‌و چوارگۆشه‌ی زێڕین و دوا یارییه‌كان ئه‌نجامده‌درێن و یه‌ك وڵات رێكی ناخات.

ئه‌م یۆرۆیه‌ به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 60 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی ئه‌م پێشبڕكێیه‌دا رێكده‌خرێت، لیژنه‌ی رێكخه‌رو یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌و كیشوه‌ره‌ش ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م ئه‌وروپا ئه‌م بۆنه‌یه‌ یاد بكه‌نه‌وه‌و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شداری یاده‌كه‌ بن.
له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م یۆرۆیه‌ هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك به‌بێ به‌شدارییكردن له‌ پاڵاوتندا ناتوانێت به‌شداریی بكات، به‌پێچه‌وانه‌ی یۆرۆكانی رابردووه‌وه‌ هه‌میشه‌ وڵاتی رێكخه‌ر به‌بێ پاڵاوتن و وه‌ك وڵاتی رێكخه‌ر به‌شداریی ده‌كرد.

یه‌كه‌م پاڵاوتن
ئێستا سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌وروپا به‌سه‌ر 10 گروپدا دابه‌شكراون، نیوه‌ی گروپه‌كان پێنج هه‌ڵبژارده‌و نیوه‌كه‌ی تریش 6 هه‌ڵبژارده‌ له‌خۆ ده‌گرن.
له‌سه‌رجه‌م گروپه‌كاندا یارییه‌كان به‌سیستمی هاتن و چوونی هه‌ڵبژارده‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن، یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رجه‌م گروپه‌كان(20 هه‌ڵبژارده‌) ده‌گه‌نه‌ دوا یارییه‌كان.
چورا هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تر
بۆ ته‌واو كردنی هه‌ڵبژارده‌كانی تر كه‌ 4 هه‌ڵبژارده‌ی تری ده‌وێت‌، ئه‌م چواره‌ش له‌ نه‌یشنس لیگه‌وه‌ بۆ دوا یارییه‌كانی 2020 سه‌رده‌كه‌ون.

سیستمی دوا یارییه‌كان
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م پاڵاوتنه‌ ته‌واو ده‌بێت و 24 هه‌ڵبژارده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، به‌پێی سیستم و به‌رنامه‌ی دانراو بۆ دوایارییه‌كان، یاریی گروپه‌كان و قۆناغی 16 هه‌ڵبژارده‌ و 8 هه‌ڵبژارده‌و چوارگۆشه‌ی زێڕین و یاریی كۆتایی له‌ 13 شار به‌ڕێوه‌ده‌چن به‌مشێوه‌یه‌:

*بروكسل-به‌لجیكا (قۆناغی گروپه‌كان و 16 هه‌ڵبژارده‌).
* كۆپنهاگن-دانیمارك (قۆناغی گروپه‌كان و 16 هه‌ڵبژارده‌).
* بۆدابست-هه‌نگاریا (قۆناغی گروپه‌كان و 16 هه‌ڵبژارده‌).
* دبلن-كۆماری ئایرله‌ندا (قۆناغی گروپه‌كان و 16 هه‌ڵبژارده‌).
* ئه‌مستردام-هۆڵه‌ندا (قۆناغی گروپه‌كان و 16 هه‌ڵبژارده‌).
*بوخارست-رۆمانیا (قۆناغی گروپه‌كان و 16 هه‌ڵبژارده‌).
* گلاسكۆ-سكۆتله‌ندا (قۆناغی گروپه‌كان و 16 هه‌ڵبژارده‌).
* بیلباو-ئیسپانیا (قۆناغی گروپه‌كان و 16 هه‌ڵبژارده‌).
* باكۆ-ئازه‌ر بیجان (قۆناغی گروپه‌كان و 8 هه‌ڵبژارده‌).
* میونشن-ئه‌ڵمانیا (قۆناغی گروپه‌كان و 8 هه‌ڵبژارده‌).
* رۆما-ئیتالیا (قۆناغی گروپه‌كان و 8 هه‌ڵبژارده‌).
* سانت پترسبۆرگ-روسیا (قۆناغی گروپه‌كان و 8 هه‌ڵبژارده‌).
*له‌نده‌ن-ئینگلته‌را (قۆناغی 4 هه‌ڵبژارده‌ و یاریی كۆتایی).
یارییه‌كانی پاڵاوتن
له‌رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئاینده‌ 21/3/2019 -ه‌وه‌ كاروانی یارییه‌كانی پاڵاوتن به‌ 10 یاریی ده‌ستپێده‌كه‌ن، دواتر یارییه‌كان درێژه‌یان ده‌بێت و له‌م هه‌فته‌یه‌دا سێ جه‌وله‌ له‌یاریی له‌ هه‌ر 10 گروپه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌ ده‌چن و تا رۆژی سێشه‌ممه‌ 26/3 به‌رده‌وام ده‌بێت.

رۆژانی پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینى و شه‌ممه‌ی ئاینده‌ سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كان یه‌كه‌م یاریی خۆیان به‌مشێوه‌یه‌ ده‌كه‌ن

پێنجشه‌ممه‌ 21/3/2019
گروپی سێیه‌م
*هۆڵه‌ندا×بیلۆروسیا-سه‌عات 10:45 شه‌و.
*ئایرله‌ندا-با×ئه‌ستۆنیا-سه‌عات 10:45 شه‌و.
گروپی پێنجه‌م
*سلۆڤینیا×هه‌نگاریا-سه‌عات 10:45 شه‌و.
*كرواتیا×ئازه‌ربیجان-سه‌عات 10:45 شه‌و.
گروپی حه‌وته‌م
*ئیسرائیل×سلۆڤینیا-سه‌عات 10:45 شه‌و.
*نه‌مسا×پۆڵه‌ندا-سه‌عات 10:45 شه‌و.
*مه‌كدۆنیا×لاتڤیا-سه‌عات 10:45 شه‌و.
گروپی نۆیه‌م
*كازاخستان×سكۆتله‌ندا-سه‌عات 6 ئێواره‌.
*قوبروس×سان مارینۆ-سه‌عات 8 شه‌و.
*به‌لجیكا×روسیا-سه‌عات 10:45 شه‌و.
هه‌ینی 22/3/2019
گروپی یه‌كه‌م
* بولگاریا×مۆنتینیگرۆ-سه‌عات 8 شه‌و.
*ئینگلته‌را×چیك-سه‌عات 10:45 شه‌و.
گروپی دووه‌م
*لۆكسمبۆرگ×لیتوانیا-سه‌عات 10:45 شه‌و.
*پورتوگال×ئۆكرانیا-سه‌عات 10:45 شه‌و.
گروپی هه‌شته‌م
*مۆڵدۆڤا×فه‌ره‌نسا-سه‌عات 10:45 شه‌و.
*ئه‌ندۆرا×ئایسله‌ندا-سه‌عات 10:45 شه‌و.
*ئه‌لبانیا×توركیا-سه‌عات 10:45 شه‌و.
شه‌ممه‌ 23/3/2019
گروپی چواره‌م
*جۆرجیا×سویسرا-سه‌عات 5 عه‌سر.
*جیبرالته‌ر×ئایرله‌ندا-سه‌عات 8 شه‌و.
گروپی شه‌شه‌م
*ماڵتا×دورگه‌كانی ڤارۆ-سه‌عات 8 شه‌و.
*سوید×رۆمانیا-سه‌عات 8 شه‌و.
*ئیسپانیا×نه‌رویج-سه‌عات 10:45 شه‌و.
گروپی ده‌یه‌م
*لیختینشتاین×یۆنان-سه‌عات 10:45 شه‌و.
*ئیتالیا×فنله‌ندا-سه‌عات 10:45 شه‌و.
*بۆسنه‌و هه‌رسك×ئه‌رمینیا-سه‌عات 10:45 شه‌و.

PUKmedia-ستادیۆم

ڤیدیۆ