PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

پاڵه‌وانێـتى گۆره‌پان و مه‌یدانى یانه‌كانى كوردستان له‌ شارى سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت


15/3/2019 13:40:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



پاش چه‌ندین ساڵ وه‌ستان له‌ چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كانى كوردستان به‌هۆى قه‌یرانى دارایى ،جارێكى تر چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كان له‌ لایه‌ن یه‌كێتییه‌ وه‌رزشیه‌كانى سه‌ر به‌ لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

یه‌كێتى ناوه‌ندى گۆره‌پان و مه‌یدانى كوردستانیش یه‌كه‌م چالاكى سه‌رتاسه‌رى له‌ رۆژى 26-4-2019 له‌ شارى سلێمانى به‌ پاڵه‌وانێتییه‌كى كراوه‌ بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌بات .

یانه‌كان له‌ ئێستادا سه‌رقاڵى نووسراوى فه‌رمین راده‌ستى یه‌كێتییه‌كه‌ى بكه‌ن تاوه‌كو ئاماده‌ى خۆیان له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ پیشان بده‌ن كه‌ به‌ پێى رێنماییه‌كانى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان هه‌ر پاڵه‌وانێتییه‌كى وه‌رزشى نابێت له‌ شه‌ش یانه‌ كه‌مترى تێدا بێت .

پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ماوه‌ى یه‌ك رۆژ درێژه‌ ده‌كێشێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چه‌ندین یانه‌ له‌ ته‌واوى شاره‌كانى كوردستانه‌وه‌ به‌شدارى تێدا بكه‌ن .


سلێمانى -هه‌رێز جه‌مال

 

ڤیدیۆ