PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

ئێران پشتى به‌ كچ و كوڕێكى كورد به‌ستووه‌ بۆ پاڵه‌وانێتى ئاسیا


14/3/2019 22:14:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.


هه‌ڵبژارده‌ى گۆره‌پان و مه‌یدانى ئێران بۆ پاڵه‌وانێتى ئاسیا پشتى به‌  یاریزانى كورد به‌ستووه‌ .

پاڵه‌وانێتى ئاسیاى تازه‌پێگه‌یشتوان بۆ گۆره‌پان و مه‌یدان كه‌ رۆژى 15-16ـى مانگ له‌ وڵاتى هۆنگ كۆنگ به‌رێوه‌ده‌چێت به‌ به‌شدارى 40 هه‌ڵبژارده‌ى كیشوه‌ره‌كه‌ ده‌بێت .

هه‌ڵبژارده‌ى ئێران یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ به‌شداربووه‌كان له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ به‌ زیاتر له‌ 15 كوڕو كچ له‌ یارییه‌كان به‌شداره‌ ،له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ له‌سه‌ر ئاستى كچان بۆ به‌ده‌ستهێنانى میدالیا پشتى سه‌ره‌كى به یاریزانێكى كوردى پارێزگاى سنه‌ به‌ستووه‌ كه‌ ئه‌ویش دڵنیا بیگم جانیه‌ .

دڵنیا له‌ ماوه‌ى رابردوو له‌سه‌ر ئاستى ئێران ئاستێكى باڵاى پێشكه‌شكردووه‌و له‌ پاڵه‌وانێتى ئاسیاش به‌شدارى له‌ راكردنى 100 -200 مه‌ترى ئافره‌تان ده‌كات .

هاوكات یاریزانێكى ترى كوردى پێكهاته‌كه‌ى ئێرانیش پێكهاتووه‌ له‌ زانیار ره‌حمانى كه‌ له‌ یارى 2000 مه‌تر به‌ربه‌ست به‌شدارى ده‌كات.


تایبه‌ت -هه‌رێز جه‌مال

 

ڤیدیۆ