PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ راكردنێكى ماوه‌ درێژ به‌رێوه‌ده‌چێت


14/3/2019 12:02:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ راكردنێكى ماوه‌ درێژى كراوه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت .

بە چاودێری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ جاری سێیەم لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و دەوروبەری زانکۆی هەڵەبجە و ڕێکخراوی ئەنجومەنی گەنجانی کوردستان و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە هه‌ڵده‌ستن  بە سازدانی گەورەترین ڕاکردنی ماوەدرێژی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق .

راكردنه‌كه‌ رۆژى 17-3-2019  بۆ هەردوو ڕەگەز و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە درێژای 5000 مەتر کە گوزارشتە وەک ڕێزو وەفایەک بۆ 5000 قوربانی جینۆسایدی هەڵەبجە به‌رێوه‌ده‌چێت .

خاڵى ده‌ستپێكى راكردنه‌كه‌ له‌ مه‌شته‌لى سیروان ده‌بێت و خاڵى كۆتایش به‌رده‌م زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌ .



PUKmedia

ڤیدیۆ