PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

لیژنەی وەرزش و لاوان بەدواداچوون بۆ كێشه‌ وه‌رزشیه‌كانى عێراق و كوردستان ده‌كات


14/3/2019 11:30:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.


لیژنەی وەرزش و لاوان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق  سەردانی وەزارەتی وەرزش  لاوان ده‌كه‌ن .

ئاره‌زوو مه‌حمود، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتی كه‌ هاوكات ئه‌ندانى  لیژنه‌ى وه‌رزش و لاوانه‌ له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ PUKmediaـ ئاشكرایكرد ،  بۆ بەدواداچوون و دەردەشەی کۆمەڵێک کێشەو گرفتی وەرزش لە عیراق و ھەرێم ،لیژنەی وەرزش و لاوان سه‌ردانى وه‌زیرى وه‌رزش ولاوانى كردو له‌و سه‌ردانه‌ جەختمان لەسەر ھەماھەنگی پرۆژەو چالاکیەکان کردەوە لەگەڵ ھەرێم و ھەموارو دارشتنی کۆمەڵێک پرۆژە یاسا مان خستەبەردەستیان ،ھەروەھا پێشنیازمان کرد بۆ میواندارێتی بەشێک لە کۆمەڵەی یارییەکانی مۆندیالی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ عیراق و ھەرێمی کوردستان ،کە بریارە لە قەتەر بەرێوە بچێت .

وتیشى ، چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌كمان له‌به‌رده‌سته‌ كه‌ پاش پشووه‌كانى ئاهه‌نگى نه‌ورۆز
 دەیخەینە دانیشتنی پەرلەمانەوە.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى وتیشى كاروبارى وه‌رزشى له‌ ته‌واوى عێراق رێك ده‌خه‌ینه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت لیژنه‌یه‌كى سێ لایه‌نه‌ پێكهاتووه‌ بۆ چاودێرى كاره‌كانى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى عێراق .

ئاره‌زوو مه‌حمود وتیشى له‌ په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ لاى وه‌زیرى وه‌رزش و لاوان سه‌ردانى  چەند پرۆژەیەکی وەرزشیمان کرد کە لە بواری تەواوبون و نۆژەنکردنەوە دان .


PUKmedia-هه‌رێز جه‌مال

53903830_408870043223429_6636314003826016256_n.jpg

ڤیدیۆ