PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

ئه‌میندارى دارایى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى عێراق: بودجه‌ بۆ چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كان دابین ده‌كه‌ین


13/3/2019 20:43:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



سه‌رمه‌د عه‌بدول ئیلا، ئه‌میندارى دارایى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كى سێ لایه‌نه‌ پێكهاتووه‌ بۆ دابه‌شكردنى شایسته‌ داراییه‌كان به‌سه‌ر یه‌كێتییه‌ وه‌رزشیه‌كان و ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ى ده‌چنه‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ .

له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ PUKmedia،سه‌رمه‌د عه‌بدول ئیلا، ئه‌میندارى دارایى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى عێراق ئاشكرایكرد، ئێسته‌ لیژنه‌ى ئۆلۆمپى به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك راسته‌وخۆ پاره‌ له‌ حكومه‌ت وه‌رناگرێت تاوه‌كو دابه‌شى یه‌كێتیه‌ وه‌رزشیه‌كانى بكات به‌ڵكو لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه‌ له‌ وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان لیژنه‌كه‌و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوه‌كو به‌ پلان ئه‌و شایسته‌ داراییانه‌ خه‌رج بكرێت .

عه‌بدول ئیلا وتیشى ، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ین هچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك و وه‌رزشكارێك نه‌بێته‌ قوربانى و به‌ هۆى نه‌بوونى بودجه‌وه‌ به‌شداری ده‌ره‌كى بكات به‌ڵكو به‌ پلانه‌وه‌ كار ده‌كه‌ین و به‌ دڵنیایه‌وه‌ بودجه‌ى تایبه‌تیان بۆ دابین ده‌كه‌ین و عێراق له‌ هیچ پاڵه‌وانێتییه‌كى ده‌ره‌وه‌ ناكشێته‌وه‌ .

تایبه‌ت-هه‌رێز جه‌مال

ڤیدیۆ