PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

سیروانى نوێ بووه‌ پاڵه‌وانى خولى پله‌یه‌ك و گه‌یشته‌ نایابى كوردستان


13/3/2019 16:58:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سیروانى نوێ بووه‌ پاڵه‌وانى وه‌رزى ئه‌مساڵى خولى پله‌یه‌كى كوردستان و هاوشانى یانه‌ى سۆران وه‌رزى داهاتوو له‌ خولى یانه‌ نایابه‌كانى كوردستان به‌شدارده‌بن .

سیروانى نوێ ئه‌مرۆ له‌ كۆتا گه‌ڕى قۆناغى چوارگۆشه‌ى زێرین میواندارى گاره‌ى كردو پاش ئه‌وه‌ى هه‌ردوو یانه‌ بێگۆڵ یه‌كسانبوون ، یانه‌ى سیروانى نوێ توانى پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 11 خاڵ له‌ قۆناغه‌كه‌ مسۆگه‌ر بكات و ببێته‌ پاڵه‌وانى خوله‌كه‌و بگاته‌ خولى نایابى كوردستان بۆ وه‌رزى داهاتوو .

هاوشانى یانه‌ى سیروانى نوێ، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سۆرانیش به‌ پله‌ى دووه‌مى خوله‌كه‌و گه‌یشتنى بۆ خولى یانه‌ نایابه‌كان مسۆگه‌ر كرد پاش ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خاك به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوو .

 


سلێمانى -هه‌رێز جه‌مال

53591947_440695299999627_5972221552018587648_n.jpg

ڤیدیۆ