PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

ئه‌مشه‌وى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا


12/3/2019 13:52:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



هه‌شت یارییه‌كه‌ی چوونی قۆناغی 16 یانه‌ی چامپیۆنس لیگ كران، چوار یارییش له‌ یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش‌ كران
.

به‌پێی خشته‌ی دانراویش بۆ یارییه‌كان، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 12/3/2019 یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی چوار یارییه‌كه‌ی تریش ده‌ستپێده‌كه‌ن و رۆژی چوار شه‌ممه‌ی ئاینده‌ کۆتاییاندێت.

ئه‌نجامی چوار یارییه‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌وه‌بوو ریاڵ مه‌درید و پاریس سانجێرمان و رۆماو دۆرتمۆند ماڵئاواییان له‌م خوله‌كرد، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌یاكس و مان یونایتدو پۆرتۆو تۆتنهام بوون به‌یه‌كه‌م تا چواره‌م یانه‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناغی 8 یانه‌.


ئه‌نجامی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ بوون كه‌ ئه‌نجامی یارییه‌كانی چوون پێش ئه‌نجامی یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌یان نووسراوه‌:
سێشه‌ممه‌ 5/3/2019
*ب.دۆرتمۆند×تۆتنهام (0-3)(0-1).
*ریاڵ مه‌درید×ئه‌یاكس (2-1)(1-4).
چوارشه‌ممه‌ 6/3/2019
*پ.سانجێرمان×مان یونایتد (2-0)(1-3).
*پۆرتۆ×رۆما(1-2)(3-1).

یارییه‌كانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌و چوار شه‌ممه‌ی ئاینده‌ش به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بن كه‌ ئه‌نجامی یاریی چوونی نێوانیان نووسراوه‌:
سێشه‌ممه‌ 12/3/2019
*مان سیتی×شالكه‌(3-2).
*یوڤانتۆس×ئ.مه‌درید(0-2).

چوارشه‌ممه‌ 13/3/2019
*بارسیلۆنا×لیۆن (0-0).
*ب.میونشن×لیڤه‌رپوڵ (0-0).

ئه‌گه‌ری یارییه‌كان
*یۆڤانتۆس له‌ یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی مه‌درید له‌ خنكانی یه‌كجاره‌كی و كردنه‌ده‌ره‌وه‌ نزیك بوو هه‌رچه‌ند 0-2 دۆڕا، یاریزانه‌كانی سیمیۆنی ده‌رسێكی باشیان دادان، یاریی داهاتوی یۆڤی زۆر قورسه‌، پێویستی به‌وه‌یه‌ 3-0 له‌ ئه‌تله‌تیكۆ بباته‌وه‌، به‌و مه‌رجه‌ی گریزمان و دیگۆ كۆستاو مۆراتاو هاورێكانیان یه‌ك گۆڵیش نه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ ته‌نیا گۆڵێك بكات، ئه‌وا یوڤی رێگای سه‌ركه‌وتنی زۆر قورس ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌سته‌میش نه‌بێت.
*مان سیتی یاریی داهاتووی له‌یاریگای خۆیدایه‌، له‌ یاریی چونداو له‌سیناریۆیه‌كی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا 3-2 له‌شالكه‌ی برده‌وه‌، بۆیه‌ له‌م یارییه‌دا مان سیتی پێویستی به‌لانی كه‌م یه‌كسانبوونه‌، هه‌رچه‌نده‌ بردنه‌وه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆی به‌ جیاوازی گۆڵێك بووه‌، به‌ڵام ئه‌ركی شالكه‌ له‌ یاریگای مان سیتی قورسه‌.

*لیڤه‌رپوڵ له‌یاریی چوندا هه‌ردوو هۆكاری یاریگاو هانده‌رانی نه‌قۆسته‌وه‌و بایرن مونشن یه‌كسانبوونی به‌بێ گۆڵ به‌سه‌ردا سه‌پاند، بایرن ده‌توانێت له‌یاریگای خۆیدا براوه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكی كۆنكرێتی نییه‌، به‌كورتی ئه‌توانین بڵێین یاریی یاریگای بایرن یارییه‌كی كراوه‌ ده‌بێت و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌ئارادان.

*بۆ یاریی بارساو لیۆنیش هه‌مان ئه‌گه‌ره‌كان راستن، بردنه‌وه‌ی هه‌ردووكیان و ته‌نانه‌ت یه‌كسانبوونیشیان له‌ئارادایه‌، به‌ڵام هه‌موو یه‌كسانبوونه‌كان جگه‌ له‌ 0-0 هه‌موویان به‌سودی لیۆن ده‌بن، بۆیه‌ بارسا ده‌یه‌وێت له‌م ئه‌گه‌رانه‌ به‌دووربێت و ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر نرخێک بێت یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌.

ڤیدیۆ