PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

رۆماو مانچێسته‌ر ئه‌ركیان قورسه‌


6/3/2019 16:31:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.


یارییه‌كانى هاتنى قۆناغى شانزه‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ئه‌مشه‌و درێژه‌ى ده‌بێت  دوو یارى تر به‌رێوه‌بچێت.

یارییه‌كانى ئه‌مشه‌و سه‌عات  11:00ـى شه‌و ده‌ستپێده‌كات ، له‌ دراگاو یانه‌ى پۆرتۆ میواندارى له‌ رۆماى ئیتاڵى ده‌كات .

رۆما له‌یاریگای پۆرتۆ ئه‌ركی قورسه‌و ده‌بێت لانی كه‌م به‌ به‌یه‌كسان بوون له‌یارییه‌كه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌، پۆرتۆش بردنه‌وه‌ی 1-0 به‌سوودی ده‌بێت یارى چوون 2-1 له‌ به‌رژه‌وه‌ندى رۆما كۆتایهات.

له‌ فه‌ره‌نساش، پاریس میواندارى مانچێسته‌ر ده‌كات ، نوێنه‌ره‌كه‌ى ئینگلیز ئه‌ركی زۆر قورسه‌، یاری یاریگای خۆی به‌دووگۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕاندووه‌ و رێگه‌ى یانه‌ پاریسیه‌كه‌ش بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناغى داهاتوو ته‌واو ئاسانه‌ .

PUKmedia

ڤیدیۆ