PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

نه‌ورۆز هاته‌ پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى خولى نایابى كوردستان


15/2/2019 16:47:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



له‌ گه‌ڕى شانزه‌یه‌مى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌ نایابه‌كانى كوردستان، یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانى له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا .

نه‌ورۆز ئه‌مرۆ هه‌ینى بووه‌ میوانى هه‌ولێرو نوێنه‌ره‌كه‌ى شارى سلێمانى توانى به‌ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌و 3-0 له‌ خاوه‌ن یاریگه‌ بباته‌وه‌ .

به‌و ئه‌نجامه‌ش نه‌ورۆز به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 27 خاڵ هاته‌ پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌ به‌ جیاوازى ته‌نیا 3 خاڵ له‌ پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێرى پێشه‌نگى خوله‌كه‌ .

له‌ یارییه‌كى ترى هه‌مان گه‌ڕ، زێره‌ڤانى به‌ دوو گۆڵى بێوه‌ڵام له‌ ئاراراتى برده‌وه‌و هه‌ندرێن و زاخۆش بێگۆڵ یه‌كسانبوون .


PUKmedia

48995905_2165222266878319_4393219672237932544_o.jpg

ڤیدیۆ