PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

عێراق به‌شدارى پاڵه‌وانێتى کاراتێی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا كرد


11/2/2019 15:28:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



هه‌ڵبژارده‌ى كاراتى عێراق به‌شدارى  پاڵه‌وانێتى کاراتێی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا له‌ ئیمارات كرد  پله‌ى شه‌شه‌میان ده‌سته‌به‌ر كرد .

له‌ پێكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌ چه‌ندین یاریزانى كوردى تێدابوو كه‌ توانیان ئه‌نجامى باش ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .

پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌ به‌شدارى10 هه‌ڵبژارده‌ له‌ئه‌ماره‌تى شاریقه‌ له‌ وڵاتى ئیمارات به‌رێوه‌چوو، عێراق كه‌ پشكى شێرى یاریزانه‌كانى كورد بوو توانیان چه‌ندین پله‌ى جیاواز ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .

له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ كوڕان و كچانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق توانیان پله‌ی‌ دووه‌م له‌ یاری‌ كاتایی‌ كچان تیم به‌ده‌ست بهێنن و پله‌ی‌ سێهه‌می‌ كۆمیته‌ی‌ كوڕان مسۆگه‌ر بكه‌ن له‌سه‌ر ئاستى كۆتاى هه‌ڵبژارده‌كانیش له‌ كۆى 10 هه‌ڵبژارده‌ عێراق پله‌ى شه‌شه‌مى به‌ده‌ستهێنا .

PUKmedia

42424222.jpg

ڤیدیۆ