PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

مانۆلاس بۆ رووبەڕووبوونەوەی پۆرتۆ دەگەڕێتەوە


11/2/2019 12:33:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.


یانەی رۆما بۆ رووبەرووبوونەوەی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی تواناکانی بەرگریکاری یۆنانی کۆستاس مانۆلاسی بۆ دەگەڕێتەوە.

پێگەی کاڵچۆ مێرکاتۆی ئیتالی ئەوەی ئاشکرا کردووە مانۆلاس لە مەشقەکانی ئەمڕۆ یانەکە بینراوە و بەشێوەیەکی زۆر باش بەشداری سەرجەم ڕاهێنانە کۆمەڵییەکانی گورگەکانی ڕۆمای کردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە مانۆلاسی یۆنانی دەتوانیت بەشداری یاری یانەکەی بەرانبەر پۆرتۆ لە میانی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنسلیگ بکات، کە وابڕیارە هەردوو یانە لە سێشەممەی داهاتوو لەسەر یاریگای ئۆلۆمپیکۆی خاکی ئیتاڵیا رووبەرووی یەک ببەنەوە.

جیی بیرهێنانەوەیە مانۆلاس لە یاری ڕابردووی رۆما بەرانبەر چیڤۆ ڤیرۆنا لە خولی ئیتاڵی بەهۆی پێکانەوە بەشداری نەکرد.

PUKmedia

ڤیدیۆ