PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

یاریگه‌ى خانه‌قین نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌


11/1/2019 22:05:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



ئەمڕۆ بەیاوەری قایمقامی شارەكە، و بەشێك لە دۆستان و ھەڤاڵانی بەرپرسی حزبی و یەكە ئیدارییەكانی حكومەت و ئاسایشی ناوچەكە، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێرى سەردانی چەند شوێنێكی شاری خانەقینى كرد.

له‌ یه‌كێك له‌ وێستگه‌ى سه‌ردانه‌كانى  لەنێویاندا یاریگای وەرزشی شارەكە بووه‌ ، له‌و باره‌یه‌وه‌ مه‌لا به‌ختیار راگه‌یاندووه‌ یاریگاكە، ھیچ خزمەتێكی پێوەدیار نەبوو و لەوپەڕی بێنازیدا خۆی دەنواند،  دەستبەجێ پەیوەندی بە پارێزگاری دیالە كرد، داواى كرد نۆژەنكردنەوەی یاریگاكە بخاتە بەرنامەی كار و ھاوكاربێت.

پاشان پارێزگار بریاریداوه‌  بەزووترین كات بڕێكی بەرچاو پارەی بۆ تەرخان بكات و دەست بكەن بە نۆژەن و نوێكردنەوەی یاریگاكه‌ و  بڕیاریدا بڕی ٧٥٠ ملیۆن دینار تەرخان بكات بۆ نوێكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی یاریگای وەرزشی شاری خانەقین.

PUKmedia

ڤیدیۆ