PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

ناوبژیوانى یارییه‌كه‌ى عێراق و یه‌مه‌ن ئاشكرا بوو


11/1/2019 17:02:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



لیژنه‌ى ناوبژیوانان له‌ یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا، ناوبژیوانى یارییه‌كه‌ى عێراق و یه‌مه‌نى ده‌ستنیشانكرد.

لیژنه‌كه‌ به‌ فه‌رمى ئه‌ركى ناوبژیوانى ناوه‌راستى یارییه‌كه‌ى سپاردووه‌ به‌  فو مینگى چینى .

له‌ گه‌ڕى دووه‌مى قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كانى جامى ئاسیا، هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌رامبه‌ر یه‌مه‌ن ده‌وه‌ستێته‌وه‌ .

عێراق یارییه‌كه‌ى رۆژى شه‌ممه‌ 12-1-2019 سه‌عات 4:30 ـى پاشنیوه‌رۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ى شارقه‌ ده‌بێت كاتێك به‌رامبه‌ر یه‌مه‌ن ده‌وه‌ستێته‌وه‌ .

عێراق له‌ كۆمه‌ڵه‌ى چواره‌مه‌ شانبه‌شانى ئێران و ڤێتنام و یه‌مه‌ن یارى ده‌كات و له‌ یه‌كه‌م یارى به‌ زه‌حمه‌ت 3-2 له‌ ڤێتنامى برده‌وه‌.

PUKmedia

ڤیدیۆ