PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

ماندزۆکیچ تووشى پێكان هات


11/1/2019 14:59:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



ماریزۆ ماندزۆکیچی کرواتی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی تووشی پێکان هاتوو ئەگەری بەشداری نەکردنی لە یاری جامی سۆپەری ئیتاڵی بەرانبەر ئەیسی میلان هەیە.

پێگەی فوتبۆڵی ئیتاڵی و ڕۆژنامەی سکای سپۆرت ئەوەی ئاشکرا کردووە لە مەشقەکانی ئەمڕۆی یۆڤانتۆسدا، ماندزۆکیچ لە ماسولەکەکانی قاچی چەپیدا تووشی ئازار هاتووە و بەو هۆیەشەوە لە یاری داهاتووی خانمەپیرەکە بەرانبەر بۆلۆنیا لە شەممەی داهاتوو بەشداری ناکات و ئەگەری بۆ ڕووبەروونەوەی ئەیسی میلانیش لە ١٦ی ئەم مانگە لە جامی سۆپەری ئیتاڵی بەشداری نەبێت، کە وابڕیارە یارییەکە لە شاری جدەی پایتەختی سعودییە ئەنجام بدرێت.

ماندۆزکیچ ئەم وەرزە لەگەڵ بیانکۆنێری حەوت گۆڵی تۆمارکردووە و لە یاری چوونیشدا بەرانبەر ئەیسی میلان توانی یەکەم گۆڵی یانەکەی تۆمار بکات.

PUKmedia

ڤیدیۆ