PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

هیگوەین لە لەندەن نزیكه‌


11/1/2019 13:09:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



نیکۆلای برا و بریکاریکارەکانی گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبەری ئەیسی میلان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە بۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزی گەیشتۆتە لەندەنی پایتەختی ئەو وڵاتە.

ڕۆژنامەنه‌كان بریتانیا ئاشکرایانكردووه‌ کردووە بریکارەکەی هیگوەین لە شاری لەندەنەوە  وئامانجی سەردانەکەشی کۆتایی هێنانە بە گفتوگۆکانی نێوان یاریزانەکە و یانە لەندەنییەکە، ئەمەش پاش ئەوەی ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری چێڵسی بە جددی هەوڵی گواستنەوەی هیگوەین دەدات و دەیەوێت سوود لە تواناکانی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینییە وەربگرێت، هەر وەک چۆن لە یانەی ناپۆلی و لە ژێر سەرپەرشتی خۆیدا توانی هیگواین بکاتە گۆڵکاری خولی ئیتاڵی و لە وەرزی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦دا  هیگوەین توانی ٣٦ گۆڵ بۆ یانەی ناپۆلی تۆمار بکات.

هەرچەند بلوزی لەندەنی نزیکە لەوەی لەسەر مەرجە تاکە کەسییەکان لەگەڵ هیگوەین ڕێککبەوێت بەڵام گرفتی سەرەکی ئەوەیە چێڵسی دەبێت لەگەڵ هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ئەیسی میلانیش بگاتە ڕێکەوتن چونکە هیگوەین ماوەی شەش مان ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ ڕۆسۆنێریدا ماوە.

PUKmedia

ڤیدیۆ