PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

فه‌خره‌دین فه‌تاح سێهه‌می تایله‌ند بوو


9/1/2019 17:18:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



ئێواره‌ی رۆژی 8/1/2019 حه‌ربی خالید سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و له‌ باره‌گای نوێنه‌رایه‌تی و به‌ ئاماده‌ بوونی ناصح جابر وژماره‌یه‌ك میوان پێشوازی له‌ فه‌خره‌دین فه‌تاح یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ تۆپی سه‌رمێزی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كان كرد.

 فه‌خره‌دین فه‌تاح له‌ ماوه‌ى رابردوو پله‌ سێهه‌می پاڵه‌وانێتی نیو ده‌وڵه‌تی تایله‌ند كه‌ به‌ده‌ستهێنا  .

 له‌و دیداره‌دا حه‌ربی خالید ده‌ستخۆشی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ وه‌رزشیه‌ لێكرد كه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ و ده‌چێته‌ سه‌ر خه‌رمانی ده‌ستكه‌وته‌ وه‌رزشیه‌كانی چ له‌ سه‌ر ئاستی عێراق بێت یاخود نیو ده‌وڵه‌تی بێت و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست ، له‌ به‌رامبه‌ردا فه‌حره‌دین فه‌تاح سوپاسی پاڵپشتیه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی كرد .

PUKmedia

ڤیدیۆ