PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

خوێندنه‌وه‌یه‌كى خێرا بۆ تیروپشكى قۆناغى 16ـى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا


17/12/2018 18:21:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



هه‌رێز جه‌مال

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ تیروپشكى قۆناخى شانزه‌یه‌مى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا به‌رێوه‌چوو، كه‌ بریاره‌ یارییه‌كانى له‌ مانگه‌كانى 2،3ـى داهاتوو به‌رێوه‌بچێت
.

به‌ برواى به‌نده‌ یارییه‌كان و تیپه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ قۆناغى داهاتووتر به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت.

ریال مه‌درید -ئه‌یاكس
ره‌نگه‌ باشترین بژارده‌ بۆ ئێستاى ریال له‌ قۆناغى شانزه‌ پاش شالكه‌ ئه‌یاكسى هۆڵه‌ندى بووبێت، به‌ حوكمى ته‌جروبه‌ى هه‌ردوو یانه‌ له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانى پێشوو چانسى ریال بۆ ده‌ربازبوون له‌م قۆناغه‌ زیاد له‌ پێویست زیاتره‌ .

پاریس سانجێرمان -مانچێسته‌ر یونایتد
یاری لوتكه‌ى ئه‌م قۆناغه‌ دوو یانه‌ زلهێزه‌كه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ى ئه‌وروپا به‌رێوه‌ى ده‌به‌ن ، له‌م یارییه‌دا ئه‌گه‌ر به‌م حاڵه‌ى ئێسته‌ى مانچێسته‌ره‌وه‌ سه‌یر بكه‌ین ره‌نگه‌ به‌ هه‌ردوو یارییه‌كه‌ ته‌نیا نمایشى سێركێ نه‌یمارو مپاپێ و كاڤانى به‌رامبه‌ر كورانى مۆرینیۆ ببینین و پاریس ده‌رسێكى قورسى مانیۆ بدات .

لیڤه‌رپوول -بایرن میونشن
رێدزى دووه‌مى وه‌رزى رابردووى خوله‌كه‌و لوتكه‌دارى ئێستاى پرێمه‌رلیگ هیچ ساتێك هێنده‌ى ئێستا له‌ ساتى هاتنى كلۆپه‌وه‌ به‌هێز نه‌بووه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ى بایرنه‌وه‌ كه‌ یانه‌یه‌كه‌ خه‌ریكه‌ سام و شكۆى له‌ده‌ستدات و ئه‌گه‌ر لیڤه‌رپوول به‌م تاقه‌ته‌ى ئێستاوه‌ بمێنێته‌وه‌ هه‌ر به‌ یه‌كه‌م یارى ماڵئاوایى به‌ بایرن ده‌كات .

به‌رشه‌لۆنه‌ -لیۆن
به‌رشه‌لۆنه‌ له‌م تیروپشكه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كى ئاست مام ناوه‌ند ده‌وه‌ستێته‌وه‌ ئه‌وه‌ى بۆ به‌رشه‌ گرنگه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى قوتابخانه‌یه‌كى فه‌ره‌نسیه‌ كه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ى یاریكردنى یه‌كتر ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ش كار بكاته‌ سه‌ر زوو به‌ زوو یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پلیتى سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغى داهاتوو .

یۆڤانتۆس-ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید
یارییه‌ك به‌ تامى ئێسك شكاندنى یه‌كترى، ئه‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌ى راسته‌قینه‌ى هه‌ردوو یانه‌یه‌ له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا، رۆناڵدۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ مه‌درید بۆ دووباره‌ شكاندنى ریكۆرده‌كان به‌ڵام لێتان ناشارمه‌وه‌ هه‌ست به‌ كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ى یۆڤى ده‌كه‌م له‌م قۆناغه‌ .

دۆرتمۆند-تۆتێنهام
زه‌رده‌واڵه‌كانى ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر قه‌له‌باچكه‌كانى له‌نده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه‌، دوو یانه‌ى ئاست مام ناوه‌ند له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان به‌ڵام تاقه‌ت پروكێن له‌ خوله‌كانیان ، دۆرتمۆند له‌ بۆندزلیگا له‌ لوتكه‌و تۆتێنهامیش ده‌یه‌وێت بیگ فۆر چۆڵ نه‌كات ، بۆیه‌ ئه‌گه‌رى به‌هێز بۆ ئه‌م دووانه‌ مانه‌وه‌ى دۆرتمۆند و كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ى تۆتێنهامه‌ .

شالكێ -مانچێسته‌ر سیتى
پیپ له‌ قۆناغى شانزه‌ به‌ ئاسانى و به‌ یه‌ك یارى سه‌ركه‌وتنى بۆ قۆناغى هه‌شت مسۆگه‌ره‌ پیپ ده‌بێت ئه‌مساڵ ته‌نیا لێره‌ ململانێ بكات چونكه‌ ئه‌گه‌ره‌كان وا نیشان ده‌ده‌ن ئه‌م وه‌رزه‌ پیپ پرێمه‌رلیگ به‌ نسیبى ئه‌و نه‌بێت .

40226616_1883525091741727_6477067753340534784_n.jpg

ڤیدیۆ