PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

لیژنه‌ى تیپه‌ میللیه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ : nrt چه‌واشه‌كاره‌


6/12/2018 20:17:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

روون کردنه‌وه‌یه‌ک بۆ رایی گشتی وه‌رزشکاران
بۆ کەناڵی nrt و به‌ریز شاسوار عبدولواحید

له‌ به‌روارى 5\12\2018 له‌ سه‌ر دانێکی مه‌یدانی بەڕێز وریا حمەکەریم بەڕێوەبەری نوسینگەی کەناڵی nrt هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید ، بۆ ناو یاریگای شاهۆی حمەفرەج سه‌باره‌ت به‌ که‌مو و کورییه‌کانی یاریگای شاهۆ حه‌مه‌ فه‌ره‌ج و ته‌واو نه‌بوونی رۆشنایی یاریگاکه‌ که‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز شاسوار عبدولواحید ئه‌رکی جێ به‌جێ کردن و تێ چونی پرۆژه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتبوو.

به‌داخه‌وه‌ شه‌وى رابردوو له‌ کاتژمێر 8 له‌ که‌ناڵی nrt له‌ هه‌واڵێكی چه‌واشه‌کاری و ناراستیدا ناورۆکێ وته‌کانی به‌رێزان که‌ له‌یاریگادا له‌ پێشوازی تیمه‌که‌دا بوون که‌ باس له‌ کیشه‌و گرفته‌کانی یاریگا و ته‌واو نه‌بوونی پرۆژه‌که‌ کرابوو ئاماژه‌ی پێ نه‌درابوو وه‌ له‌ درۆیه‌کی گه‌وره‌ و شاخداردا هۆکاری ته‌واو نه‌بوونی پرۆژه‌ی رووناکی یاریگاکه‌ گوایه‌ به‌رپرسانی شاره‌که‌و لایه‌نی حیزبی رێگرن له‌ پێنه‌دانی کاره‌با به‌ یاریگاکه‌و ته‌واو نه‌بوونی پرۆژه‌که‌ ، هه‌واله‌که‌ وئاماده‌کردنی راپۆرته‌که‌ درۆیه‌کی زۆر گه‌وره‌ی تیایه‌ دووره‌ له‌ کاری پیشه‌ی و رۆژنامه‌وانی و میدیایی بێ لایه‌ن .

لێره‌وه‌ پیتان راده‌گه‌یه‌نین به‌ریزان کاک سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری کاره‌بای شاره‌زوور وه‌ کاک ته‌یمور به‌ڕێوه‌به‌ری چاکسازی کاره‌بای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڵینی ئه‌وه‌یان پێداوین کاره‌بایی به‌رده‌وام و هه‌ر هاوکارییه‌کی تری پێوست دوایی ته‌واو بوونی پرژه‌که‌ ئه‌وانیش به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، وه‌ هه‌میشه‌ جێگه‌ ده‌ستیان دیار بووه‌ به‌رده‌وام هاوکاری لیژنه‌که‌مان بوون له‌سه‌رجه‌م بۆنه‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌کاندا به‌ پێدانی کاره‌باو هاورکاری رووناکی بۆ یاریگاکه‌ ، ئێمه‌ وه‌ک لیژنه‌یتیپه‌میللییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌میشه‌ سوپاسی هه‌ر که‌س و لایه‌ن و به‌رپرسێکین که‌ خه‌مخۆر و هاوکاری لیژه‌که‌مان و وه‌زشکارانی شاره‌که‌مان بووه‌ وه‌ جێگه‌ ده‌ستیان دیاربوو .

لێره‌شه‌وه‌ به‌ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین کۆمپانیای جی به‌جێ کاری پرۆژه‌که‌ که‌ که‌لایه‌ن خه‌مخۆران و به‌رپرسی یاریگاو لیژنه‌ی باڵا و و تیپه‌ میللیه‌کانه‌وه‌ چه‌ندین جار سه‌ردانمان کردوون بۆ ته‌واو کردنی پرۆژه‌که‌ وه‌ڵامیان ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ بڕی تێ چوونی تەواو بوونی پرۆژه‌که‌ 12 ملیۆن دیناره‌ که‌ ئه‌م بره‌ پاره‌یه‌ تا ئیستا له‌ لایه‌ن به‌ڕێز شاسوار عبدولواحید دابین نه‌کراوه‌ بێ گومان کۆمپانیاش ئاماده‌نین کاره‌که‌ ته‌واو بکه‌ن تا بڕی پێوستی پاره‌که‌ وه‌رنه‌گرن بۆیه‌ کاره‌که‌ تا ئێستا به‌ نیوه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ ...

لەگەڵ ڕێزی
‌ سەردارجمشێر
سەرۆکی لیژنەی تیپەمیلیەکان .

ڤیدیۆ