PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

شیكارى یارییه‌كانى ئه‌مشه‌وى چامپیۆنس لیگ


28/11/2018 14:12:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



یارییه‌كانی گروپه‌كانی یه‌كه‌م تا چواره‌میش ئه‌مرۆ  28/11/2018 به‌رێوه‌ده‌چن.


یارییه‌كانی ئه‌م جه‌وله‌یه‌ زۆر گرنگن، چونكه‌ خوله‌که‌ له‌ قۆناغێكی هه‌ستیاردایه‌ و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی یانه‌كان له‌ سه‌رجه‌م گروپه‌كاندا بۆ قۆناغی هه‌شت هه‌ڵبژارده‌ زۆر زیادیان كردووه‌، له‌م خوێندنه‌وه‌ كورته‌ی خواره‌وه‌دا تیشكێك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتنی یانه‌كان بۆ قۆناغی داهاتووی 16 یانه‌ی خوله‌كه‌.

گروپی یه‌كه‌م
ریزبه‌ندی گروپه‌كه‌
-1دۆتمۆند -9 خاڵ.
-2ئه‌.مه‌درید -9 خاڵ
-3كلوپ بروج -4 خاڵ.
-4مۆناكۆ -1 خاڵ.
یارییه‌كانی ئه‌م جه‌وله‌یه‌

*ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید×مۆناكۆ.
*دۆرتمۆند×كلوپ بروج.

ئه‌گه‌ره‌كان
له‌گروپی یه‌كه‌مدا ململانێی نێوان دۆرتمۆندو ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید زۆر توند بووه‌، هه‌ریه‌كه‌و 9 خاڵیان هه‌یه‌، ئه‌مان ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنیان له‌به‌رده‌مدا زۆرتره‌، كلوپ بروجیش كه‌ 4 خاڵی هه‌یه‌، هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ده‌ست نه‌داوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌می زۆر سه‌ختن چونكه‌ ده‌بێت له‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و دۆرتمۆندیش بباته‌وه‌.

گروپی دووه‌م
ریزبه‌ندی گروپه‌كه‌
-1بارسیلۆنا -10 خاڵ.
-2ئینته‌ر میلان-7 خاڵ
-3تۆتنهام -4 خاڵ.
-4ئایندهۆڤن -1 خاڵ.
یارییه‌كانی ئه‌م جه‌وله‌یه‌

*تۆتنهام× ئینته‌ر میلان.
*ئایندهۆڤن×بارسیلۆنا.
بارسا سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر كردووه‌ و یه‌كه‌م یانه‌یه‌ بۆ قۆناغی 16 یانه‌ سه‌ركه‌وتبێت، به‌ڵام شه‌ڕ بۆ گرتنی پله‌ی یه‌كه‌می ده‌كات.
ململانێش له‌نێوان ئینته‌رو تۆتنهامدا سه‌خته، ئه‌گه‌ر ئینته‌ر له‌تۆتنهام بباته‌وه‌ ئه‌وا به‌ره‌سمی ئه‌م ده‌بێته‌ دووه‌م یانه‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناغی داهاتوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆتنهام براوه‌ بێت ئه‌وا سه‌ركه‌وتنی تیپی دووه‌م بۆ جه‌وله‌ی كۆتایی دوا ده‌كه‌وێت.

گروپی سێیه‌م
ریزبه‌ندی گروپه‌كه‌
-1 لیڤه‌رپوڵ -6 خاڵ.
-2 ناپۆلی -6 خاڵ
-3 پا.سانجێرمان -5 خاڵ.
-4 زڤیزدا -4 خاڵ.
یارییه‌كانی ئه‌م جه‌وله‌یه‌

*پا. سانجێرمان×لیڤه‌رپوڵ.
*ناپۆلی×زڤیزدا.
له‌م گروپه‌دا دۆڕاندنه‌كه‌ی لیڤه‌رپوڵ به‌ڕێدستار سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌رچوار یانه‌كه‌ سه‌خت و ئاڵۆز كرد‌، به‌وه‌ش هه‌رچوار یانه‌كه‌ (لیڤه‌رپوڵ، ناپۆلی، پاریس سانجێرمان و زڤێزدا) ش به‌ پێی ئه‌گه‌رو حسابی ئه‌نجامی یارییه‌كانی داهاتوویان هه‌لی سه‌ركه‌وتنیان هه‌یه‌.
ره‌نگه‌ تاكه‌ رێگا بۆ سه‌ركه‌وتنی یه‌که‌م و دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ ناپۆلی له‌ رێدستا و لیڤه‌رپوڵ له‌پاریس سانجێرمان بباته‌وه‌ ئه‌وسا ناپۆلی و لیڤه‌رپوڵ به‌ره‌سمی بۆ قۆناغی داهاتوو سه‌رده‌كه‌ون.

گروپی چواره‌م
ریزبه‌ندی گروپه‌كه‌
-1 پۆرتۆ -10 خاڵ.
-2 شالكه‌ -8 خاڵ
-3 گه‌ڵاته‌ سه‌رای-4 خاڵ.
-4 لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ-0 خاڵ.
یارییه‌كانی ئه‌م جه‌وله‌یه‌

*پۆرتۆ×شالكه‌.
*لۆ. مۆسكۆ×گه‌ڵاته‌ سه‌رای.
له‌م گروپه‌دا پۆرتۆ پێویستی به‌ته‌نیا یه‌ك خاڵه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن، ئه‌گه‌ر له‌ شالكه‌ش بباته‌وه‌، ئه‌وا به‌یه‌كه‌می گروپه‌كه‌ش بۆ قۆناغی داهاتوو سه‌رده‌كه‌وێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر شالكه‌ له‌ پۆرتۆی برده‌وه‌ ئه‌وا ئه‌م به‌ره‌سمی بۆ قۆناغی داهاتوو سه‌رده‌كه‌وێت، له‌یارییه‌كه‌ی تریشدا ئه‌گه‌ر لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ له‌ گه‌ڵاته‌سه‌رای برده‌وه‌ ئه‌وا هه‌ردوو یانه‌ی پۆرتۆو شالكه‌ به‌ره‌سمی بۆ قۆناغی 16 یانه‌ سه‌رده‌كه‌ون.


PUKmedia-ستادیۆم

ڤیدیۆ