PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

ئه‌مشه‌وى نه‌یشن لیگ


19/11/2018 11:07:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



یارییه‌كانی نه‌یشنس لیگ هه‌نگاوێكی نوێ ده‌نێت و ئێستا جه‌وله‌ی چواره‌می یارییه‌كانی به‌رده‌وامن و یارییه‌كانی ئه‌م جه‌وله‌ نوێیه‌ش له‌رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 15/12/2018ه‌وه‌ ده‌ستیانپێكردووه‌و و تا سبه‌ی‌ سێشه‌ممه‌20/11/2018 ده‌خایه‌نێت، له‌م راپۆرته‌شدا ته‌نیا تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئاست یان خولی یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ یان ئه‌م ئاسته‌ له‌سێ خول و ئاسته‌كه‌ی تر گرنگتره‌و پاڵه‌وان له‌م خوله‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

گروپی یه‌كه‌م
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌ سه‌عات 10:45 به‌كاتی سلێمانی، یارییه‌كی گرنگ و چاره‌نووسازی نه‌یشنس لیگ ده‌كرێت، یارییه‌كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا و له‌یاریگای فیلتینس ئه‌رینا له‌شاری گلیسینكیرشن ده‌بێت و تیایدا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاته‌ به‌ یاد و تام و چێژی یاریی كۆتایی مۆندیالی 1974 میوانداریی هۆڵه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی له‌و یاریی كۆتایی مۆندیاله‌دا ئه‌ڵمانه‌كان 2-1 یارییه‌كه‌یان له‌ هۆڵه‌ندا برده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ یارییه‌كه‌ له‌ بارو دۆخێكی زۆر جیاوازدا ده‌كرێت به‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هیچ هیوایه‌كی به‌سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتووی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ گرنگه‌ نییه‌و ته‌نانه‌ت بۆ ئاست و خولێكی نزم تر دابه‌زیوه‌، به‌ڵام هۆڵه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر چه‌پكه‌ گوڵی سه‌ركه‌وتن یاریی ده‌كه‌ن و نیازیان وایه‌ له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بگه‌نه‌ قۆناغی 4 هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌.
هۆڵه‌ندییه‌كان له‌م جه‌وله‌یه‌ی یارییه‌كاندا شه‌وی هه‌ینی رابردوو ئه‌نجامێكی زۆرباشیان تۆماركردو له‌نێو یاریگاو هانده‌رانی خۆیاندا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان تۆماركردو 2-0 له‌ فه‌ره‌نسییه‌كانی پاڵه‌وانی مۆندیالی روسیا-2018-یان برده‌وه‌، ئه‌م بردنه‌وه‌ گرنگه‌ هیوایه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ئاشه‌ سووره‌كان گێڕایه‌وه‌ به‌وه‌ی:
*ئێستا ته‌نیا یه‌ك خاڵ له‌دوای فه‌ره‌نسییه‌كانه‌وه‌ن و یارییه‌كیشیان به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمان ماوه‌و فه‌ره‌نسییه‌كانیش یارییه‌كانیان كۆتاییهاتووه‌.
* ئه‌ڵمانییه‌كانیان به‌ته‌واوی بێ هیوابوون و داه‌بزینیان بۆ خولی پله‌ دوو بوو به‌ ئه‌مری واقیع هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م یارییه‌شیان له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندییه‌كان ماوه‌ بیكه‌ن.
*دواخاڵ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و یارییه‌ی ئه‌مڕۆیان له‌ كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیایه‌و له‌و وڵاته‌ش ده‌كرێت، ئاسۆی سه‌ركه‌وتنی هۆڵه‌ندییه‌كان بۆ قۆناغی دووه‌م و چوار هه‌ڵبژارده‌ روون ده‌بێته‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیان به‌بردنه‌وه‌یه‌، چونكه‌ له‌كاتی یه‌كسانبوونیشیان بارودۆخه‌كه‌ ره‌نگه‌ هه‌ر به‌سوودی هۆڵه‌ندییه‌كان بێت و فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی مۆندیالی روسیا له‌م خوله‌ ئاوت ده‌بێت.

گروپی دووه‌م
له‌گروپی دووه‌میشدا به‌لجیكییه‌كان تاڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ر بووه،‌ به‌تایبه‌تی كه‌ یاریی یه‌كه‌می ئه‌م جه‌وله‌یه‌یان 2-0 له‌ ئایسله‌ندییه‌كان برده‌وه‌، ئێستا به‌ 9 خاڵ یه‌كه‌می گروپه‌كه‌ن.
هه‌ر به‌لجییه‌كان ده‌بێت دوێنێ شه‌و یه‌كشه‌ممه‌ یاریی چواره‌م و كۆتایی خۆیان له‌گه‌ڵ سویسرای دووه‌م كردبێت كه‌ سویسرییه‌كان تاقه‌ ركابه‌ری به‌لجیكانن و له‌م یارییه‌شدا به‌لجیكا به‌ یه‌كسانبوونیش ده‌بێته‌ یه‌كه‌می گروپه‌كه‌ی.

گروپی سێیه‌م
له‌م گروپه‌دا رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو پورتوگال رووبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا بووه‌وه‌ و یارییه‌كه‌ش له‌ یاریگای سانسیرۆ له‌ میلان كراو هه‌ردوولا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
ئه‌م یه‌كسانبوونه‌ به‌س بوو بۆ پورتوگالییه‌كان تا بیانكاته‌ یه‌كه‌می گروپه‌كه‌ و ئێستا خاوه‌نی 7 خاڵه‌و دوو خاڵ له‌پێش ئیتالیای دووه‌مه‌وه‌یه‌، به‌م ئه‌نجامه‌ش پورتوگالییه‌كان بوون به‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی ئه‌م خوله،‌ هه‌رچه‌نده‌ هێشتا یارییه‌كیان له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا ماوه‌ بیكه‌ن و وابڕیاره‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ بكرێت و ئه‌م یارییه‌ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كی ئاسایی به‌وه‌ی هیچ له‌ ریزبه‌ندیی گروپه‌كه‌و سه‌كه‌وتن و دابه‌زینی هه‌ڵبژارده‌كان ناگۆڕێت.

گروپی چواره‌م
له‌م گروپه‌شدا ده‌بێت دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 18/11/2018 به‌یارییه‌كی زۆر گرنگی نێوان ئینگلته‌راو كرواتیا، په‌رده‌ له‌سه‌ر دوا ریزبه‌ندی گروپه‌كه‌ دا درابێته‌وه‌ و یه‌كه‌م و دووه‌می گروپه‌كه‌ ده‌ركه‌وتبن.
له‌م گروپه‌دا كرواتییه‌كان شه‌وی هه‌ینی رابردوو هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یان بڕی كاتێك پاش چه‌ند ئه‌نجامێكی خراپ، ئه‌مجاره‌ توانیان له‌نێو یاریگای خۆیاندا پشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای ئه‌نریكی یه‌كه‌می گروپه‌كه‌ له‌زه‌وی بده‌ن و 3-2 لێیان بردنه‌وه‌.
ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ی كرواتییه‌كان ئیسپانیای خسته‌ بارودۆخێكی خراپه‌وه‌، به‌وه‌ی ئیسپانییه‌كان به‌ دووبردنه‌وه‌و دوودۆڕاندن خاوه‌نی ته‌نیا 6 خاڵن و یارییه‌كانیشیان كۆتاییهات، به‌ڵام ئینگلته‌راو كرواتیا كه‌ یارییه‌كه‌ی دوێنێیان مابوو پێكه‌وه‌بیكه‌ن، هه‌ردووكیان بارودۆخیان له‌ ئیسپانیا باشتر بووه‌، ته‌نیا له‌ یه‌ك كاتدا نه‌بێت ئه‌ویش یه‌كسانبوونیانه‌ له‌یارییه‌كه‌دا، به‌ڵام له‌كاتی بردنه‌وه‌ی هه‌ركامێك له‌ ئینگلته‌راو كرواتیا له‌وی تر ئه‌وا ئیسپانیا دووه‌می گروپی چواره‌م و ئه‌وه‌ی تر بۆ خولی پله‌ دوو داده‌به‌زێت.


knwe-PUKmedia

ڤیدیۆ