PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

هۆڵندا میوانداری فەرەنسا دەکات


16/11/2018 12:31:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



ئه‌مرۆ هه‌ینى له‌ جامى نه‌یشن لیگ  هەڵبژاردەی پڕتەقاڵەکانی هۆڵندا لە میانی یاریەکانی گەڕانەوەی جامی نەتەوەکانی ئەورپا ناسراو بە نەیشن لیگ میوانداری کەڵەشیرەکانی فەرەنسا دەکات

لە میانی یاریەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە سه‌عات 10:45خولەک هۆڵندا لەسەر یاریگای فاینۆرد میوانداری فەرەنسا دەکات.

 یاری چوون لە نێو خاكی فەرەنسادا هۆڵندییەکان بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک تووشی شکست هاتبوون، کوڕان ڕۆناڵد کۆمان دەیانەوێت قەرەبووی یاری ڕابردوو بکەنەوە و کوڕانی دیشامۆ تووشی شکست بکەن.

لە لایەکی دیکەشەوە و لە هەمان کاتیدا و هەر لە هەمان پاڵەوانێتیدا وێڵز میوانداری دانیماڕک دەکات و ئۆکرانیاش بە ڕاهێنەرایەتی شیچینکۆ دەبێتە میوانی سلۆڤاکیا.

PUKmedia

ڤیدیۆ