PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

یاریزانێكى سلێمانى له‌ تونس رێزى لێنرا


8/11/2018 23:24:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.


سلێمانى -هه‌رێز جه‌مال

یاریزانێكى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى سلێمانى به‌شدار له‌ خولى یانه‌كانى عه‌ره‌ب  خه‌ڵاتى رێزلێنانى فیدراسیۆنى تۆپى سه‌رمێزى عه‌ره‌بى پێبه‌خشرا .

سه‌یفه‌دین فه‌تاح، یاریزانی تیپى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى سلێمانى به‌شدار له‌ پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عه‌ره‌ب كه‌ یارییه‌كانى له‌ وڵاتى تونس به‌رێوه‌چوو له‌ په‌راوێزى كۆتا رۆژى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و دابه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كان خه‌ڵاتى به‌ته‌مه‌نترین یاریزانى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ى پێبه‌خشرا كه‌ زیاتر له‌ 20 یانه‌ له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ به‌شداریان كرد .

سه‌یفه‌دین فه‌تاح چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كانى كوردستان و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق یاریزانێكى دیارى یارییه‌كه‌یه‌و یه‌كه‌م یاریزانى كوردى پیشه‌گه‌ره‌ بۆ ماوه‌ى وه‌رزێك بۆ یانه‌یه‌كى قه‌ته‌رى یاریكرد .

ڤیدیۆ