PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

خولی راهێنەرانی بالە ده‌ستیپێكرد


8/11/2018 12:34:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



لەژێرچاودێری یەکێتی بالەی عیراق وبەسەرپەرشتی یەکێتی بالەی سلێمانی خولی راهێنەرانی بالە لەنێوبارەگای نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی سلێمانی دەستی پێکرد کەتێیدا (٤٠)ڕاهێنەری کوروکچ بەشدارن .

خولەکە بەشێوەی تیۆری وپراکتیکی لەلایەن وانە بێژ (ئاغای محمدی منصوری)راهێنەری هەڵبژاردەی تازەپێگەشتوانی بالەی ئیران ونێودەوڵەتی دەوترێتەوە کەبۆماوەی ٣ دەخایەنێت.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ به‌ ەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تایکواندۆی کوردستان وبەهاوکاری لقی سلێمانی یەکێتی ناوەندی تایکواندۆ خولی ڕاهێنەران وتاقی کردنەوەی پشتێن (١ دان تاکو ٦ دان) بەوانەبێژی ئوردونی ونێودەڵەتی (لۆی نادرالخگیب)،ئەنجام دەدرێت رۆژی هەینی خولەکەدەست پێدەکات بۆماوەی ٣،رۆژبەردەوام دەبێت کات ٩ی بەیانی لەهۆڵی یانەی ئاشتی.

PUKmedia

ڤیدیۆ