PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

ئه‌مرۆ كلاسیكۆى زه‌وى به‌رێوه‌ده‌چێت


28/10/2018 09:38:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



له‌ گه‌ڕى یانزه‌یه‌مى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا بریاره‌ ئه‌مرۆ یارى لوتكه‌ى خوله‌كه‌ له‌ نێوان به‌رشه‌لۆنه‌و ریال مه‌درید به‌رێوه‌بچێت .

یارییه‌كه‌ سه‌عات 6:15ـى ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له‌سه‌ر یاریگاى كامپ نۆ له‌ شارى به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت و یه‌كه‌م كلاسیكۆى وه‌رزى ئه‌مساڵى هه‌ردوو یانه‌یه‌ .

پاش نۆ ساڵ ئه‌مه‌ جارى یه‌كه‌مه‌ هه‌ردوو یانه‌ به‌ بێ ئه‌ستێره‌كانیان ده‌چنه‌ ناو یاریگه‌ ئه‌ویش مێسیه‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كه‌ به‌ هۆى پێكانه‌وه‌ به‌شدارى ناكات و رۆناڵدۆش سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ ماڵئاوایى له‌ یانه‌كه‌ كردو به‌ره‌و یۆڤانتۆسى ئیتاڵى بارگه‌ى پێچایه‌وه‌ .

پێش ده‌ستپێكى یارییه‌كه‌ى ئه‌مرۆ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ كاتى له‌ پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌نده‌و ریال مه‌دریدیش له‌ خانه‌ى حه‌وته‌م جێگیره‌ .

PUKmedia-سلێمانى

ڤیدیۆ