PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

کۆڤان حەسەن بڕۆنزی بەدەست هێنا


11/10/2018 14:31:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



کۆڤان حەسەن یاریزانی کوردی خاوەن پێداویستی تایبەت کەلە رێزی هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکانی گۆرەپان و مەیدان یاری دەکات ، توانی لە ئۆڵۆپیادی ئاسیا کە یارییەکانی لە جاکارتای پایتەختی وڵاتی ئەندەنوسیا بەرێوەدەچێت ، لە هەڵدانی قورسای توانی پلەی سێیەم مەدالەی بڕۆنزی بەدەست هێنا، دوای ئەوەی توانی 11.53م پارسەنگ هەڵبدات.

کۆڤان حەسەن ،ڕایگەیاند ، دڵخۆشم وەک کوردێک لەرێزی هەڵبژاردەی عێراق ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنم لە ئۆڵۆمپیادی ئاسیا ، لە هەڵدانی قورسای و بەدەست هێنانی پلەی سێیەم ، ریکۆردێکی نوێ بوو بۆمن .

ئەوەی جێ ئاماژەیە کۆڤان خاوەن ریکۆردێکی جیهانیە لە هەڵدانی( ڕم ) پاڵەوانی جیهانیە لە ئۆڵۆمپیادی ڕیۆدیۆجانیرۆیە ، خاوەن مەدالیەی زێرە.

PUKmedia