PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

هه‌واڵێك له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ى عێراق و ئه‌رجه‌نتین


10/10/2018 16:19:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



بریاره‌ سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ له‌ پاڵه‌وانێتى چوارینه‌ له‌ وڵاتى سعودیه‌  ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین و عێراق به‌رامبه‌ر یه‌كتر بوه‌ستنه‌وه‌ .

یارییه‌كه‌ سه‌عات 9:00ـى شه‌و به‌رێوه‌ده‌چێت و ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى یارییه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریاردراوه‌ عێراق به‌ درێسى سپى و ئه‌رجه‌نتین به‌ درێسى شین یارى بكه‌ن .

پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ تاوه‌كو 16ـى مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ڵبژارده‌كانى به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین و سعودیه‌و عێراق به‌شدارى ده‌كه‌ن .

PUKmedia