PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

ئه‌مرۆ جامى جیهانى ده‌ستپێده‌كات


14/6/2018 00:06:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

بریاره‌ ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 14-6-2018 چاپى 21ـ یارییه‌كانى جامى جیهانى بۆ تۆپى پێ  له‌ وڵاتى روسیا ده‌ستپێبكات و ماوه‌ى مانگێكیش  یارییه‌كان درێژه‌ ده‌كێشێت .

پێش ده‌ستپێكى یارى كردنه‌وه‌ى جامى جیهانى روسیا به‌ نیو كاتژمێر ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى جامه‌كه‌ له‌ نێو یاریگه‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت .

روسیاى میواندارى ئه‌م چاپه‌ له‌ یارى كردنه‌وه‌ى جامه‌كه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م میواندارى  سعودیه‌ ده‌كات و فیكه‌ى ده‌ستپێكى یارییه‌كه‌ش سه‌عات 6:00ـى ئێواره‌ ده‌بێت.

به‌ درێژاى ئه‌م مانگه‌ رۆژانه‌ 24 سه‌عاتى به‌رده‌وام به‌شى وه‌رزشى PUKmedia رومالێكى چڕى یارییه‌كان له‌ رێگه‌ى ماڵپه‌رو په‌یجى PUKmedia sport ده‌كات و سات به‌ سات ته‌واوى زانیارییه‌كان ده‌گوازێته‌وه‌ .

PUKmedia

ڤیدیۆ