PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

ئیسپانیا سه‌رۆكى نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت


16/5/2018 19:12:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.


بریاره‌ سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئیسپانیا سه‌رۆكى نوێ بۆ فیدراسیۆنه‌كه‌ هه‌ڵبژێرن .

ركابه‌رى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى بۆ فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئیسپانیا له‌ نێوان  لویس مانویل روبیالیس، وخوان لویس لاریا كه‌ ئه‌وه‌ى دووه‌م له‌ ساڵى رابردووه‌ پۆستى سه‌رۆكى به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى گرتووه‌ پاش لابردنى ئانخیل  ماریا فیارى سه‌رۆكى پێشووى فیدراسیۆنه‌كه‌ كه‌ به‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى له‌ پۆسته‌كه‌ى لابرا .

ده‌سته‌ى گشتى بۆ ده‌نگدانه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 139 ئه‌ندام و ماوه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ته‌واوكارى ده‌بێت تاوه‌كو ساڵى  2020.

PUKmedia