PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

به‌رشه‌لۆنه‌ گرێبه‌ستێكى هاوینه‌ى مسۆگه‌ر كرد


16/5/2018 18:21:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 


یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى یه‌كه‌م یاریزانى هاوینه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ ده‌یگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانى .

به‌ پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى " مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ـى ئیسپانى نزیك له‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ ، به‌رشه‌لۆنه‌ گرێبه‌ستكردنى له‌گه‌ڵ كلیمۆنت لینگلیتى فه‌ره‌نسى و به‌رگریكارى یانه‌ى ئیشبیله‌ یه‌كلاكردۆته‌وه‌و هاوینى ئه‌مساڵ رووده‌كاته‌ به‌رشه‌لۆنه‌ .

ئه‌و یاریزانه‌ ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ فه‌ره‌نسیه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ ده‌بێت و به‌ پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ده‌بێته‌ یاریزانى یه‌ده‌گى ئۆمتیتى هاونیشتیمانى .

PUKmedia