ئه‌مرۆ یارییه‌كانى ئۆلۆمپیاد ده‌ستپێده‌كات

عیراق 12:08 PM - 2021-07-23

 

ئه‌مرۆ هه‌ینى  یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادى هاوینه‌ى تۆكیۆ  كه‌ گه‌وره‌ترین رووداوى وه‌رزشیه‌ له‌سه‌ر گۆى زه‌وى ده‌ستپێده‌كات .

 

تۆكیۆ ٢٠٢٠ پاشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ به‌ ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى كه‌ ماوه‌ى چوار سه‌عات به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ یاریگای نیشتمانیی ژاپۆن ده‌ست پێده‌كات و له‌ ٤١  یارى جیاواز ١١ هه‌زار یاریزان له‌ ٢٠٦ وڵاته‌وه‌ به‌شدار ده‌بن .

 

به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ یارییه‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌رانى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن  ئه‌نجام ده‌درێن.

 

عیراق له‌م ئۆلۆمپیاده‌ ته‌نیا به‌ سێ یاریزان به‌شداره‌و ئه‌مرۆش له‌ ریزبه‌ندى ٢٠ـى وڵاتان ئاڵاكه‌یان ده‌شه‌كێننه‌وه‌ .

 

به‌شى وه‌رزش 

 

ئەمانەش ببینە

نه‌ورۆز گه‌یشته‌ زاخۆ
کوردستان03:19 PM - 2021-09-18

زۆرترین خوێنراو