زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و كچه‌ وه‌رزشكارى ئاڵاى عیراق له‌ ئۆلۆمپیاد به‌رز ده‌كاته‌وه‌

وەرزشەکانی تر‌ 10:51 PM - 2021-07-22

 

رۆژى هه‌ینى یارییه‌كانى ئۆلۆمپیادى هاوینه‌ له‌ تۆكیۆى پایته‌ختى ژاپۆن ده‌ستپێده‌كات .

 

عیراق بۆ ئه‌م چاپه‌ ته‌نیا به‌ سێ یاریزانه‌وه‌ به‌شداره‌ ، له‌ ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى یارییه‌كان له‌ له‌ تابوورى ناساندنى هه‌ڵبژارده‌كان و له‌ پۆلێنى بیسته‌م وڵات عیراق دێته‌ ناوه‌وه‌ ، ئاڵاكه‌ش به‌ ده‌ست یاریزانى ریمایه‌ى به‌شدار له‌ ئۆلۆمپیاده‌كه‌ فاتمه‌ عه‌باسه‌وه‌ ده‌بێت .

 

فاتمه‌ ته‌مه‌نى ٢١ ساڵه‌و له‌ پارێزگاى میسان له‌دایكبووه‌ ، یاریزانێكى به‌ بنه‌ماله‌َ دیارى ئه‌و یارییه‌ن و باوكى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌ ، به‌شدارى چه‌ندین پاڵه‌وانێتیی كردووه‌و ساڵى ٢٠١٨ له‌ ئۆلۆمپیادى لاوان له‌ ئه‌رجه‌نتین پله‌ى چواره‌مى به‌ده‌ستهێنا.

 

به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو