روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ یانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تانی هه‌ولێر

وەرزشەکانی تر‌ 02:55 PM - 2021-07-19

 

 وه‌ك سه‌رۆك و سكرتێر و ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ ده‌مانه‌وێت روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی و وه‌رزشوانان  بڵاوبكه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر وازهێنانی هه‌ردوو راهێنه‌ر رێهه‌نگ سه‌لاحه‌دین و دانه‌ر  له‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تۆپی ده‌ستی تیپه‌كه‌مان .

 

هه‌ردوو راهێنه‌ر داوای مووچه‌یه‌كی زیاده‌ بۆ خۆیان و 2 یاریزانی تیپ كردووه‌ كه‌ یاریزان تریفه‌ و یادین ، كه‌ تریفه‌  خێزانی راهێنه‌ر دانه‌ره‌ ، یادیش گۆلپارێزه‌،  له‌كاتێكدا هه‌ردوو یاریزان له‌سه‌ر میلاكی یانه‌دا له‌فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ دامه‌زراون ، داواكارییان بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی زیاده‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ بووه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌یه‌ كه‌ واژووی له‌سه‌ر كراوه‌ .  هه‌ردوو یاریزانیش مووچه‌یه‌كی زیادیان پێدراوه‌.

 

پێمان باشه‌ رایبگه‌یه‌نین: هه‌ندێ راستی شاراوه‌ هه‌یه‌ با گشت لایه‌ك بیزانێت ، كه‌تێیدا ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ پێمان باشه‌ بۆ رای گشتی و شه‌قامی وه‌رزشی له‌سه‌ر هه‌ندێ راستی شاراوه‌  ئیتر قسه‌بكه‌ین  له‌سه‌رهه‌ندئ راستى كه‌ تێیدا ده‌سته‌ى كارگێرى هه‌ندێ یانه‌ى بێ داهات تێدا ده‌بنه‌ قوربانى كه‌سانى به‌رێوه‌به‌رى یانه‌كه‌ ناشیرین ده‌كرێت و راهێنه‌رو یاریزانه‌ به‌رێزه‌كان خۆیان وه‌ك زولم لى كراو پیشان ده‌ده‌ن به‌لام پێچه‌وانه‌كه‌ى راسته‌ یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولیر كه‌وه‌ك یانه‌ى دایك ناسراوه‌ له‌پاش هه‌لبژاردنى سالى 2017 گۆرانكارى به‌سه‌رده‌سته‌و سه‌رۆك و ته‌نانه‌ت تیپه‌كانیشدا هات چووه‌ قۆناغى وه‌رزشى راسته‌قینه‌ و پاكرایه‌وه‌ له‌غه‌درو ناعه‌داله‌تیش به‌لام به‌حوكمى زۆر شه‌فاف بوون دیموكراسى و ئازادى راده‌ربرین تێدا خه‌ریكه‌ زوڵمێكى زۆر له‌سه‌رۆك و سكرتێر و ده‌سته‌كارگێریه‌كه‌ى ده‌كرێت، بۆنمونه‌ كاتیك كه‌ستافى نوئ دامه‌زرا هیچ داهاتیك له‌ناو یانه‌ نه‌بوو وه‌هیج تیپیكیش نه‌مابوو توانرا به‌هه‌وڵیكَى زۆرو ماندوو بوون حه‌وت تیپ دابمه‌زرێته‌وه‌ خۆتان ئه‌زانن له‌سالى 2014هیچ میزانیه‌یه‌كى وه‌رزش نه‌هاتووه‌ بۆیانه‌كان یانه‌ى ئافره‌تانیش به‌ده‌رنیه‌ له‌و قه‌یرانى هه‌یه‌، هیچ جۆره‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى دارایى و مۆل و دوكان و بازارمان نیه‌ ته‌نها له‌ ماوه‌ ئه‌م چوارساڵه‌ سێ هاوكارى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ وه‌ك یانه‌كانى تر به‌ئێمه‌ دراوه‌ یه‌ك سپۆنسه‌ریشمان هه‌بووه‌ كه‌بۆتیبى تۆپى ده‌ست بووه‌ كه‌ئه‌م دووراهێنه‌ره‌ به‌رێزه‌ى سه‌رپه‌رشتیان كردووه‌ ىه‌م سپۆنسه‌ریه‌ له‌لایه‌ن گروپى كۆمپانیاكانى لالاڤ به‌برى (15/000000)پانزه‌ ملیۆن دینارى عێراقى بۆسێ مانگ به‌ سئ قۆناغ وه‌رگیراوه‌ بۆ موچه‌ى راهێنه‌ران و یاریزانان پاسى هاتووچۆ و جلى مه‌شق كردن 

ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌ خه‌رجى دیكه‌ی یانه‌ كه‌بۆ تیپه‌كان سه‌رف كراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌رۆك و سكرتێر   به‌شێوه‌ی قه‌رز دابینكراوه‌.

له‌كۆتاییدا به‌هه‌ردوو به‌رێزان ده‌ڵێین ، له‌سه‌ر داواكاری هه‌ردوو راهێنه‌ر گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ 9 یاریزانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر وه‌ك پیشه‌گه‌ر ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ خه‌رجی گرێبه‌ست و بڕه‌ پاره‌یان 12 ملیۆن دیناربووه‌  كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك و سكرتێره‌وه‌ به‌قه‌رز دابینكراوه‌ ، جگه‌ له‌و 15 ملیۆنه‌ی به‌سپۆنسه‌ری لالاڤ گروپ دیكه‌ كه‌ خه‌رج كراوه‌ .

له‌كاتێكدا خوێندنه‌وه‌ی هه‌ردوو راهێنه‌ر بۆ یاریزانانی تۆپی ده‌ستی شاری هه‌ولێر پاش سێ مانگ ، ئه‌وه‌بوو كه‌ یاریزانانیان له‌ ئاست خولی عێراقدا نین و پێویسته‌ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجام بدرێن  ،  به‌هۆی پێداگیری ئه‌وانه‌وه‌ ئه‌و یاریزانانه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر هێندراون سه‌رۆك و سكرتێر و ده‌سته‌ی كارگێری داواكاریی هه‌ردوو راهێنه‌ر قه‌بوڵ كرا له‌ پێناو پێشه‌نگ و به‌رده‌وام بوونی یانه‌ له‌خوله‌كه‌دا ، وه‌ك پالپشتییه‌كی بۆ هه‌ردوو راهێنه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌مان خسته‌ سه‌ر شانی خۆمان له‌ كاتێكدا تێچووه‌كه‌شی یه‌كجار زۆر بوو كه‌ نزیكه‌ی 25 ملیۆن دیناری عیراقی تێپه‌ڕاند .

 

لێره بارای گشتی بزانێت كێ كه‌مته‌رخه‌مه‌ له‌كاتێك ئه‌م بره‌ پاره‌یه‌ خه‌رج كراوه‌ له‌سه‌ر داواكاری ئه‌وان ئایا ئه‌مه‌ كه‌مته‌رخه‌می و گوێنه‌دانه‌ یاخود نایانه‌وێت راستییه‌كان بڵێن و وه‌ك خۆی باسی لێوه‌ بكه‌ن  ، ئه‌گه‌ر یانه‌ی ئافره‌تانیش نه‌بووایه‌ ئێوه‌ له‌ م 2 ساڵه‌دا بێ یانه‌ ئه‌مانه‌وه‌ و خاوه‌نی ئه‌م دوو نازناوه‌ نه‌ده‌بوون ، جگه‌ له‌وه‌ش كه‌ تێبینیمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وێڕای خه‌رج كردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ زۆره‌ ئه‌نجامیش  وه‌ك پێویست و له‌ خواستی یانه‌دا نه‌بووه‌. 

راشیده‌گه‌یه‌نین ، یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر بووه‌ته‌ پێگه‌یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م یاریزانان جگه‌ له‌هه‌ولێری پایته‌خت بۆ شاره‌كانی دیكه‌ش وه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك وابووه‌ له‌دروست بوونی یاریزان ، دواجار بووه‌ته‌ هۆكارێك له‌ گه‌یشتنیان به‌ریزی یه‌كێتییه‌ وه‌رزشیه‌كانی عێراق .

له‌كۆتاییدا نیگه‌رانین سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و راهێنه‌رانه‌ ئه‌كه‌ین بێ به‌رژه‌وه‌ندی و خۆبه‌خشانه‌ له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی یانه‌دا بوونه‌ ، نیگه‌رانیشین له‌و راهێنه‌رانه‌ی كه‌ وه‌ك بازرگانێك مامه‌ڵه‌ی وه‌رزشیمان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.

یانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تانی هه‌ولێر 

19-7-2021

ئەمانەش ببینە

زاخۆ هه‌ولێرى تێپه‌ڕاند
کوردستان04:25 PM - 2021-11-21

زۆرترین خوێنراو