هه‌ڵبژارده‌ی‌ عیراق گه‌یشتنه‌ وڵاتی‌ بولگاریا

وەرزشەکانی تر‌ 01:44 PM - 2021-07-19

 

به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ زیاتر بۆ پاڵه‌وانێتى وڵاتانى عه‌ره‌ب هه‌ڵبژارده‌ی‌ باله‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عیراق گه‌یشتنه‌ وڵاتی‌ بولگاریا .

 

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سۆفیاوه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ باله‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عیراق گه‌یشتنه‌ پایته‌ختی‌ ئه‌و وڵاته‌ و بڕیاره‌ كه‌مپێكی‌ چڕ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ ڕاهێنه‌ری‌ تونسی‌ ئه‌نجام بدات و چه‌ندین یاری‌ دۆستانه‌ وه‌ك ئاماده‌كاری‌ زیاتر له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ ڕێك بخات .

 

 بڕیاره‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ باله‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عیراق له‌ سه‌ره‌تایی‌ مانگی‌ ئاب و له‌ وڵاتی‌ تونس به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ عه‌ره‌بی‌ بكات.

 

به‌شى وه‌رزش 

ئەمانەش ببینە

زاخۆ هه‌ولێرى تێپه‌ڕاند
کوردستان04:25 PM - 2021-11-21

زۆرترین خوێنراو