بێریڤان له‌ خولێكى راهێنه‌رى ئاسیاى به‌شداره‌

کوردستان 01:46 PM - 2021-12-08


له‌ شارى هه‌ولێر بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتیی تۆپى پێى ئاسیا ، خولى راهێنه‌رى ئاستى بى به‌رێوه‌ده‌چێت .

له‌ خوله‌كه‌ چه‌ندین راهێنه‌ر به‌شدارن و بریاره‌ له‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌ راهێنه‌ران به‌ نوێترین ئاسته‌كانى ته‌كنیكى راهێنانى تۆپى پێ ئاشنا بكرێن .

له‌ خوله‌كه‌دا ته‌نیا ئافره‌تێكى كوردى تێدایه‌ ئه‌ویش كچه‌ وه‌رزشكار بێریڤان جه‌لاله‌ كه‌ له‌ ئێستادا یاریزانى تیپى فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێریشه‌ .

بێریڤان كه‌ یه‌كه‌م ئافره‌تى كوردیشه‌ بۆ یانه‌ى زه‌ورا یاریكردووه‌ لێره‌شه‌وه‌ ده‌بێت به‌ یه‌كه‌م كه‌ له‌ خولێكى به‌رزى ئاسیاى به‌شدارى ده‌كات .

هه‌رێز جه‌مال

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو