سێ كورد ده‌چنه‌ پاڵه‌وانێتیی رۆژئاواى ئاسیا

کوردستان 02:58 PM - 2021-12-07


سێ یاریزانى كورد له‌ یارى بادمنتۆن ، نوێنه‌رایه‌تى عیراق ده‌كه‌ن له‌ پاڵه‌وانێتى رۆژئاواى ئاسیا كه‌ بریاره‌ له‌ وڵاتى به‌حره‌ین به‌رێوه‌بچێت .

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى یانه‌ى ئه‌كاد، هه‌ریه‌كه‌ له‌ (یانی باسل، وبیانكا نائل و ئورنینا ئانویا) وه‌ك سێ یاریزانى یانه‌كه‌ نوێنه‌رایه‌تى عێراق ده‌كه‌ن له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ .

بریاریشه‌ ئێواره‌ى ئه‌مرۆ هه‌ر سێ یاریزانى ناوبراو له‌ هه‌ولێره‌وه‌ گه‌شتى مه‌نامه‌ى پایته‌ختى به‌حره‌ین بكه‌ن بۆ به‌شداربوون له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ .

به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو