له‌ شارەزووره‌وه‌ ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عیراق ده‌كات

کوردستان 01:29 PM - 2021-12-07

بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتیەکی نێودەوڵەتی وەک یاریزانی هەڵبژاردەی عيراق  ، سامى كه‌ریمى یاریزانى كیك بۆكسینگ له‌ ئاماده‌كارى به‌رده‌وامه‌ .

  ئەو گەنجە لەقەزای شارەزوور  لە ئێستادا سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ دوو پاڵەوانێتی ،یەکەمیان پاڵاوتنى ساڵانەی هەڵبژاردەی عيراقە و  دووەمیان پاڵەوانێتی ئاسیایە .

سامی کەریم  یاریزانی کیک بۆکسینگ لەقەزای شارەزوور بەPUKmedia  ی ڕاگەیاند:  5 ساڵ زیاترە  یاریزانی کیک بۆكسینگه‌و   پاڵەوانی کوردستانه‌ ، 2 ساڵیشه‌ پاڵه‌وانى   عيراق و ، وە ئەمساڵیش بەشداری پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبى کرد وەک یاریزانی هەڵبژاردەی عیراق  توانیم مەدالیای ئاڵتون بباته‌وه‌ .

سامى  خاوەنی پشتوێنی ئاڵتونه‌ لە ڕێخراوی  WKU  جیهانی ،کە تا ئێستا هیچ کوردێک ئەو پشتوێنەی نەهێناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد :  لە ئێستاشدا سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنه‌ بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتیەکی نێودەوڵەتی وەک یاریزانی هەڵبژاردەی عیراق 

محەمەد عەبدولرەحمان/PUKmedia شارەزوور

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو