باله‌ى تازه‌پێگه‌یشتوانى یانه‌كانى عيراق ده‌ستپێده‌كات

کوردستان 09:33 AM - 2021-12-07



رۆژی هەینی ٢٠٢١/١٢/١٠ خولی نایابی تۆپی بالەی تازەپێگەیشتووانی عيراق بە بەشداری ١٤ یانە، کە بەسەر چوار گرووپ دابەشکراون دەستپێدەکات.

 گرووپی یەکەم پێكهاتووه‌ له‌ هەریەک لە یانەکانی (پێشمەرگەی سلێمانی، دووکان و قەرەقۆش و هه‌ولێر ) ، لە گردبوونەوەی یەکەم سەرجەم یارییەکانی ئەو گرووپە لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.

 لە هەر گرووپێک تەنیا یەک یانە بۆ قۆناخی کۆتایی سەردەکەوێت، ئینجا چوار یانە سەرکەوتووەکە، سەرجەم یارییەکانیان لە پارێزگەی کەربەلا ئەنجام دەدەن.

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو