خولێكی داوەری سەرەتایی ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 01:03 PM - 2021-12-06



یەكێتی تۆپی پێی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی عیراق و لیژنەی ناوبژیوانان (خولێكی داوەری سەرەتایی) تۆپی پێ بۆ ئارەزوومەندانی ناوبژیوانان ساز دەكات بۆ پێدانی بڕوانامەی ناوبژیوانی پلە (سێ) بۆ تەمەنی (14-23)ساڵ.

پێویستە بەشداربوو هەڵگری بڕوانامەی دواناوەندی بێت یاخود لەئێستادا بەردەوام بێت لەخوێندن.

ئارەزوومەندان‌و بەشداربووان پێویستە لەماوەی یەك هەفتەدا پێداویستیەكان بگەیەننە یەكێتی تۆپی پێی سلێمانی‌و ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆی بێنێت.

1- ناسنامەی باری كەسێتی (كۆپی )
2- ڕەگەزنامەی عێراقی  (كۆپی )
3- پاسپۆرت ئەگەر هەبوو (كۆپی)
4- نموونەیەك لەبڕوانامەی دەرچوون 
5- تەئیدی نیشتەجێبوون
6- لەگەڵ (25) هەزار دیناری عیراقى 

تێبینی / هەموو بەڵگەنامەكان لەفایلێكدا كۆبكرێتەوە

ئەمانەش ببینە

ئیسماعیل لە تورکیایە
کوردستان11:46 AM - 2022-01-25

زۆرترین خوێنراو