ئه‌مشه‌و براوه‌ى بالۆن دۆر ئاشكرا ده‌كرێت

جیهان 01:04 PM - 2021-11-29



بریاره‌ ئه‌مشه‌و خه‌ڵاتى  باشترین یاریزانی جیهان كه‌ ناسراوه‌ به‌ بالۆن دۆر ئاشكرا بكرێت .

باڵۆن دۆر خەڵاتێکی جیهانییە و ساڵی ۱۹٥٦ بۆ یەکەم جار لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسییەوە دابینکرا ، سەرەتا تەنها بۆ یاریزانینی بە ڕەگەز ئەوروپی بوو 
بەڵام دواتر و لەساڵی  ۱۹۹٤ وە بڕیار درا بدرێت بەیاریزانانی دەرەوەی ئەوروپاش بەڵام بە مەرجی  ئەوەی لەخولی ئەوروپی یاریبکات .

دواتریش ساڵی ۲۰۰۷ ئەم بڕیارەش گۆڕا و بڕیار درا بدرێت بەهەر یاریزانێک لە هەرخولێک و لەهەر وڵاتێک بێت.

یاریزانی پاریس سانجێرمان و بە ڕەگەز ئەرژەنتینی مێسی توانیویەتی زۆرترین جار ئەم خەڵاتە بۆخۆی مسۆگەر بکات کە ٦ جارە و بۆ ئەمساڵیش نزیکترین یاریزانە لە خەڵاتەکەوە بۆ بەدەستهێنانی .

ئامادەکردنی: نەژاد نەجیب

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو