كاراتیزانه‌ كورده‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق بۆ پاڵه‌وانێتى جیهان ده‌چنه‌ ئیمارات

کوردستان 04:37 PM - 2021-11-13


هه‌ڵبژارده‌ى كاراتى پیاوانى عیراق ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ به‌ره‌و ئه‌ماره‌تى دوبه‌ى له‌ وڵاتى ئیمارات به‌رێكه‌وتن به‌ مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌ ركابه‌رییه‌كانى پاڵه‌وانێتى جیهان بۆ یارى كاراتى كه‌ بریاره‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ ده‌ستپێبكات.

عیراق له‌ ركابه‌رییه‌كانى كاتاو كۆمێنت به‌شدارى ده‌كات له‌ ئاستى تیپ  عیراق پشت به‌ یاریزانانى كورد ده‌به‌ستێت كه‌ پێكهاتوون له‌ بینەر مستەفا، یوسف سه‌لام و په‌ژار مه‌هدى و بینه‌ر مسته‌فاش له‌سه‌ر ئاستى تاك به‌شداره‌ .

له‌ به‌شى كۆمیته‌ش پێنج یاریزان ركابه‌رى ده‌كات كه‌ به‌شى زۆریان كورده‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ره‌هه‌ند رێبوارو محه‌مه‌د مه‌حمودو شڤان عوسمان و مه‌به‌ست فایه‌ق .

هاوكات سێ ناوبژیوانیش هاوشاندى هه‌ڵبژارده‌ى عیراقن كه‌ یه‌كێك له‌و ناوبژیوانانه‌ كورده‌ .

بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ ئاستى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست پاڵه‌وانێتى جیهانى كاراتى به‌رێوه‌ده‌چێت و یارییه‌كانیش له‌ رۆژانى 16 – 21 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

یارى قەڵادزێ و بازیان و راگیرا
کوردستان10:33 AM - 2022-01-17

به‌ دوانزه‌ تیپ نۆ گۆڵیان كرد
کوردستان04:22 PM - 2022-01-16

زۆرترین خوێنراو