عیراق بەرامبەر سوریا یاری هەیە

عیراق 12:22 PM - 2021-11-11


لەسەر یاریگای یانەی غەرافە لەدەوحەی پایتەختی قەتەر، ئێوارەی ئەمڕۆ 11-11-2021، هەڵبژاردەی عیراق پێنجەم یاری لە گەڕی كۆتایی پاڵاوتنەكانی سەركەوتن بۆ جامی جیهانی ئەنجام دەدات.

یارییەكە سەعات 8ی شەو لە نێوان عیراق و سوریا بە فیكەی نەواف شوكرەڵای بەحرەینی دەستپێدەكات.

پێش ئەم یارییە عیراق ئامادەكاری تەواوی كردووە و لە پێكهاتەكەش سێ یاریزانی كوردی تێدایە كە پێكهاتوون لە ژیلوان حەمەد و رێبین سۆلاقا و شێركۆ كەریم .

بۆ یارییەكەی ئەمشەو عیراق بێبەش دەبێت لە تواناكانی ئەیمەن حسێنی هێرشبەری كە بەهۆی كەڵەكەبوونی كارتەكانی بەشدار نابێت .

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

یارى قەڵادزێ و بازیان و راگیرا
کوردستان10:33 AM - 2022-01-17

به‌ دوانزه‌ تیپ نۆ گۆڵیان كرد
کوردستان04:22 PM - 2022-01-16

زۆرترین خوێنراو