نەورۆزی كوردستان میوانداری پێشمەرگەی هەولێر دەكات

کوردستان 08:41 PM - 2021-10-13



تیپی تۆپی پێی كوردستانی نه‌ورۆز لە یەكەم تاقیكردنەوەو یەكەم یاریی وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان بۆ وەرزی (2021-2022) میوانداری یانەی پێشمەرگەی هەولێر دەكات.

یارییەكە لە یاریگای كەمال سەلیم “زانكۆ” رۆژی پێنج شەممە (14/10) كاتژمێر (3:00)ی پاشنیوەڕۆ ئەنجامدەدرێت.

هەرچی یارییەكانی تری ئەم هەفتەیەو رۆژی پێنج شەممەیە “یانەی هەڵۆ میوانداری یانەی شەقڵاوەی تازە سەركەوتوو وە یانەی زاخۆی دەلال میوانداری یانەی هەولێر دەكات”.

یانەی برایەتی خاوەن نازناویش لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی دەربەندیخان دەكات.

ئەمانەش ببینە

عیراق یارى هه‌یه‌
عیراق01:51 PM - 2021-10-12

زۆرترین خوێنراو