خولی نایاب بە 16یانە دەکەوێتە رێ

کوردستان 11:39 AM - 2021-10-13



سەرۆک و دەستەی کارگێرو یاریزانانی ئازیز...
جەماوەرو هاندەرانی تۆپی پێ و وەرزشی خۆشەویست...

رۆژی پێنج شەممە 14-10-2021 خولی نایاب بە بەشداری 16 یانە یارییەکانی یەکەم گەڕی خۆی ئەنجام دەدرێت.

خولی نایاب لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان سەرقافلەی خولەکانی توپی پێ یە لە کوردستان.

دەخوازین و داواکارین ململانێ و رکابەرییەکان لەوپەری گیانی وەرزشی و پێشکەوتن و جوانی تۆپی پێ بێت.

تۆپی پێ لە جیهاندا لوتکەی جوانی و پێشکەوتن و شارستانیەتە، یانەو جەماوەریش خاوەن ئەو جوانیەو پێشکەوتنەو شارستانیەتەن.

بۆیە پێویستە هەموومان لە ئاستی ئەو جوانیەو گەورەیەی تۆپی پێ بین تاکو بتوانین هەنگاوەکانی پێشکەوتن و جوانی تۆپی پێی کوردستان بەرەو جوانتر ببەین.

ململانێ و رکابەری بەگیانی وەرزشی لەبەدەستهێنانی قەڵغانی خولی پلە نایاب، بەشێکی سەرەکی پێشکەوتن و بەهێزی تۆپی پێ یە.


ئومێد دەخوازین پێکەوە لە ئاستی بەرپرسیاریەتی تەبایی و برایەتی و خۆشەویستی بین بۆ ئەوەی بتوانین شەمەندەفەری تۆپی پێ بەرەو پێشخستن و سەرکەوتن ببەین.
خۆشەویستان...
شێوازی بەرێوەچوونی یارییەکانی خولی پلە نایاب بە دوو قوناغ بەرێوە دەچت، دوو یانەی دوا رێزبەندیش بۆ پلە یەک دادەبەزن

یارییەکانی لە رۆژانی پێنج شەممەو هەیینی ئەنجام دەرێن، سوود لە رۆژانی چوارشەممەو شەممەش وەردەگیرێت بۆ ئەنجامدانی هەندێ لە یارییەکان.

لە هەمانکاتدا لە هەر‌ سێ گەڕدا، یارییەکانی گەڕی چوارەم لە رۆژانی دووشەممەو سێ شەممە ئەنجام دەدرێن، بەراچاوکردنی جیاوازی نێوان یارییەکانیان.

خولی پلە نایاب بە 30 گەڕ بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت.

خولی نایاب بەهەردوو قۆناغی یەکەم و دووەم 240 یاری لەخۆ دەگریت.

هەر یانەیەک 30 یاری ئەنجام دەدات.

جەلال سەعید
ئەندام و ووتەبێژی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان 

ئەمانەش ببینە

عیراق یارى هه‌یه‌
عیراق01:51 PM - 2021-10-12

زۆرترین خوێنراو