عیراق یارى هه‌یه‌

عیراق 01:51 PM - 2021-10-12


بریاره‌ ئێواره‌ى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕى چواره‌مى پاڵاوتنه‌كانى كیشوه‌رى ئاسیا سه‌ركه‌وتن بۆ جامى جیهانى به‌رامبه‌ر ئیمارات بوه‌ستێته‌وه‌ .

یارییه‌كه‌ سه‌عات 7:45ـى  ئێواره‌ ده‌ستپێده‌كات ، پێش ئه‌م یارییه‌ عیراق   خاوه‌نى ته‌نیا دوو خاڵه‌ له‌ پاش سێ یارى له‌ پاڵاوتنه‌كان و بریاره‌ ئه‌مشه‌و شه‌و له‌ گه‌ڕى چواره‌م له‌ یاریگه‌ى زه‌عبیل به‌رامبه‌ر ئیمارات بوه‌ستێته‌وه‌.

دیك ئه‌دڤۆكاتى هۆڵه‌ندى و راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عیراقیش ئاماده‌سازى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى بۆ یارییه‌كه‌ى سبه‌ى به‌رامبه‌ر ئیمارات له‌ پاڵاوتنه‌كانى جامى جیهانى راگه‌یاندووه‌.

ئه‌دڤۆكات ، له‌ كۆنگره‌ى رۆژنامه‌نووسى پێش یارییه‌كه‌ وتى ، ته‌واو ئاماده‌ى یارییه‌كه‌ى سبه‌ین و به‌ نیازین یه‌كه‌م سێ خاڵ بنووسینه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێسته‌ نه‌مان توانیووه‌ یارییه‌ك ببه‌ینه‌وه‌ .

به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

زاخۆ هه‌ولێرى تێپه‌ڕاند
کوردستان04:25 PM - 2021-11-21

زۆرترین خوێنراو