پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى براوه‌ بوو

عیراق 05:10 PM - 2021-10-09


ئیوارەی هەینی ٨-١٠-٢٠٢١ لە یەکەمین یاری ره‌سمى خۆی لە وەرزی نوێ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە جامی عیراق سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمارکرد

پێشمه‌رگه‌ لە دەرەوەی یاریگایی خۆی و لە قەزای بێجی ڕووبەڕووی یانەی مەسافی شیمال بویەوە و بە گۆڵێکی بێ وەڵام یاریەکەی لە بەرژەوەندی خۆی بە کۆتا هێنا .

تاکە گۆڵی سه‌وزپۆشه‌كان لە خولەکی (١٣) گێمی یەکەم (عمر محمد) تۆماریکرد، بەم سەرکەوتنە پێشمه‌رگه‌كان  گەیشتە قۆناغی داهاتووی خولەکە و رووبەڕووی یانەی ئەمواجی موسڵ دەبێتەوە.

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی 

ئەمانەش ببینە

زاخۆ هه‌ولێرى تێپه‌ڕاند
کوردستان04:25 PM - 2021-11-21

زۆرترین خوێنراو