ئه‌مرۆ عیراق یارى هه‌یه‌

عیراق 09:42 AM - 2021-10-07

هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عیراق سێیه‌م یارى له‌ پاڵاوتنه‌كانى سه‌ركه‌وتن بۆ جامى جیهانى ئه‌نجامده‌دات .

سه‌عات 5:30ـى ئێواره‌ى ئه‌مرۆ عێراق له‌ گه‌ڕى سێیه‌مى پاڵاوتنه‌كانى جامى جیهانى له‌ سه‌ر یاریگه‌ى خه‌لیفه‌ له‌ ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر به‌رامبه‌ر لوبنان ده‌وه‌ستێته‌وه‌ .

له‌ دوو یارى رابردوو عیراق خاوه‌نى یه‌كسانبوون و شكستێكه‌و سه‌ربارى چه‌ندین پێكانى یاریزانه‌كانى به‌ڵام تیپه‌كه‌ى ئه‌دڤۆكات مه‌به‌ستیانه‌ یه‌كه‌م سێ خاڵ له‌سه‌ر ده‌ستى لوبنانیه‌كان بچنه‌وه‌ .

پاش ئەنجامدانی دوو جەولە لە یارییەكان ریزبەندیی گروپەكە بەمشێوەیەیە:
1- ئێران (6 خاڵ).
2- كۆریای باشوور(4 خاڵ).
3- ئیمارات (2 خاڵ).
4- سوریا (1 خاڵ).
5- لوبنان (1 خاڵ).
6- عیراق (1 خاڵ).

 

به‌شى وه‌رزش 

ئەمانەش ببینە

زاخۆ هه‌ولێرى تێپه‌ڕاند
کوردستان04:25 PM - 2021-11-21

زۆرترین خوێنراو