جامی‌ عيراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و پێشمه‌رگه‌ یاری‌ هه‌یه‌

کوردستان 05:55 PM - 2021-10-06


جامی‌ عێراق به‌به‌شداری‌ 24 یانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌م هه‌فته‌یه‌دا كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ ده‌بنه‌ میوانی‌ مه‌سافی‌ شیمال .

بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی‌ 7 و 8 ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2021 و له‌ 10 یاری‌ دا جامی‌ عيراق به‌ڕِێوه‌ بچێت و تێیدا و له‌م هه‌فته‌یه‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ له‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 8 ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌م ده‌بێته‌ میوانی‌ مه‌سافی‌ ، له‌وباره‌یه‌وه‌ ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ وتی‌ ، تییپه‌كه‌مان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ چڕ بۆ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عيراق و جامی‌ عێراق ئاماده‌كاری‌ كردووه‌ و ده‌مانه‌وێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاستی‌ یاریزانان هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ بۆ بكه‌ین ئه‌وه‌ش به‌ هۆكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خولی‌ پله‌ یه‌ك كه‌ خولێكی‌ به‌هێزه‌ له‌م مانگه‌ ده‌ست پێده‌كات .

ویسام ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ ڕاهێنه‌ر پلانی‌ تایبه‌تی‌ بۆ یارییه‌كانی‌ ده‌بێت و ئێمه‌ش و هانده‌رانیش چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌نجامی‌ كاریگه‌ر ده‌بین .

ئەمانەش ببینە

زاخۆ هه‌ولێرى تێپه‌ڕاند
کوردستان04:25 PM - 2021-11-21

زۆرترین خوێنراو