سێ یاریزانى هه‌ولێر بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق كران

کوردستان 10:58 AM - 2021-09-30


 سێ یاریزانی یانەى هه‌ولێر  بانگھێشتی ھەڵبژاردەی لاوانی عیراق کران بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا.

بەنووسراوێکی فەرمی لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی عیراق لەسەر داوای عیماد محەمەد راھێنەری ھەڵبژاردەی لاوانی عیراق ھەریەکە لە یاریزانان(عەبدولقادر ئه‌یوب، عەلی شاخەوان، عەلی کاروان) بانگھێشتی ھەڵبژاردەی لاوانی عیراق کران.

وا بریارە سبەی ھەینی وه‌فدى ھەڵبژاردەی لاوانی عیراق گەشتی وڵاتی تونس بکات بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆردوگایەکی مەشقی بۆ خۆئامادەکردن بۆ پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا، کە لە مانگی (١٢)ی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.

به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

زاخۆ هه‌ولێرى تێپه‌ڕاند
کوردستان04:25 PM - 2021-11-21

زۆرترین خوێنراو